لە هەندێ وڵاتى عەرەبى تاوانەکانى دژ بە ژنان لە بەرزبوونەوەدایە هەواڵ

نوچەنێت:

بەگوێرەی ئامارێک دەرکەوتووە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە جەزائیر (37) حاڵەتی ژن کوشتن هەبووە، هۆکارەکەشى دەیگەڕێننەو بۆ زیاتر پەیوەستن بە کەلتوور و دابونەریتی کۆمەڵگا.

ڕۆژی شەممە (10/کانونی یەکەمی/2022) ماڵپەڕی (ئەلنەهار ئەلعەرەبی) لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەو ئامارانە کردووە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فێمێنیزد جەزائیر) بڵاوکراوەتەوە، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە (37) ژن کوژراون، هەروەها  باس لەو رەفتار و توندوتیژییانە کراوە کە بەرانبەر ژنان ئەنجام دەدرێن و لەگەڵ سنووردارکردنی ئازادییەکانیان.

لەو بارەیەوە پزیشکێک بە ناوی ئەمال بن عەبدولرەحمان پسپۆڕی دەروونناسی کلینیکییە دەڵێت، "ئەو تاوان و توندوتیژییانەی کە لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێن لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوەیە وەک باک و برا و هاوسەر و خاڵ و مام...هتد، ئەمەش نیگەرانی و توڕەییەکى زۆرى لاى ئافرەتان دروستکردووە".

ئەو پزیشکە ئەوەشدەخاتەروو، "ئەم کردەوانە پەیوەستن بە دابونەریت و ژنان کۆت و بەند دەکەن، جگە لەوەی کە رووبەرووی کوشتنیان دەکەنەوە، لە زۆرینەی بوارەکانی ژیان دووردەخرێنەوە و پەراوێز خراون، هەروەها لە مافە کەسییەکانی خۆیشیان بێبەش دەبن وەک پێنەدانی میرات و فرەژنی".

باس لەوەشکراوە ئەم تۆڕە هەڵمەتێکی هۆشیاری راگەیاندووە لە ژێر ناونیشانی "نا بۆ پەردەپۆشکردنی کوشتنی ژنان"، کە لە زۆر حاڵەتی کوشتنی ژنان ئەم تاوانانە لەلایەن کەسوکاری بکوژ پەردەپۆش دەکرێت.

تا ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی (2022) ئەو گروپە فێمێنیستیە (37) حاڵەتی کوشتنی ژنانیان لەو وڵاتەدا خستووتەڕوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2021) زیار لە (60) حاڵەتی کوشتنی ژنان لەسەر دەستی کەسە نزیکەکانیان تۆمارکراوە.

ئا: هێما جەبار

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین