ئێران دووەم خۆپيشاندەرى لەسێدارەدا ئێران

نوچەنێت

دەسەڵاتدارانى ئێران دووەم سزاى لەسێدارەدان بە تۆمەتى بەشداريكردن لە خۆپيشاندنەكان دژ بە حكومەت جێبەجێكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (سكاى نيوز عەرەبى) بڵاويكردەوە دەسەڵاتدارانى ئێران هاووڵاتى مەجيد رەزا رەهناوردى بە تۆمەتى بەشداريكردن لە خۆپيشاندانەكان دژ بە دەسەڵاتدارانى ئەم وڵاتە لەسێدارە دا.

هەفتەى رابردووش دەسەڵاتدارانى ئێران بەتۆمەتى هێرشكردنە سەر پۆليسى ئەم وڵاتە و دەركەوانى لە گرتەڤيديۆيەك موحسين شكارى لەسێدارەدا.

نوێنەرى داواكارى گشتى ئێران رايگەياندووە، تائێستا حەوت كەسى تر بەهۆى بەشدارييان لە خۆپيشاندەكان سزاى لەسێدارەدانيان بۆ دەرچووە، چالاكوانانيش هۆشدارى دەدەن لە جێبەجێكردنى ئەو سزايانە.

لەناوەڕاستى مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ ژينا ئەمينى كچەكوردى رۆژهەڵاتى كوردستان لە لايەن پۆليسى رەوشت دەستگيركرا، دواتر لە نەخۆشخانەيەكى تاران گيانى لەدەست، لەو كاتەوە تا ئێستا خۆپيشاندان زۆربەى شارەكانى ئێرانى گرتۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین