ڕێز لە بنەماڵەى هونەرمەند باکوورى دەگیرێت کولتوور

دیارى چوچانى: تایبەت بە نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هاوبەشى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیرى سریانى، مەراسمێک بۆ چلەى هونەرمەندی ناودار، (ئەندریۆس خمو یونان- مامۆستا باكووری) لە هەولێر ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (13/کانوونى یەکەم/2022) ژیان نەجمەدین بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتى گشتیى رۆشنبیری و هونەری سریانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیى رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە ژێر ناونیشانی (باکوری دەنگێک بۆ پێکەوە ژیان) مەراسیمی چلەی هونەرمەند باکوری سازدەکات."

ژیان نەجمەدین باس لەوەدەکات، لە مەراسیمەکەدا "خەڵاتی رێزلێنان بۆ ماڵباتی هونەرمەندی کۆچ کردوو هاوکات ئەم مەراسیمە بە بەشداری تیپی موزیکی باواجی کۆیە بە بەشداری سێ هونەرمەند وەک وەفایەک بۆ ئەم هونەرمەندە، چونکە ناوبراو لە ساڵی 1957 ئەم تیپەی دامەزراندووە."

باکووری ناوی تەواوی ئەندریۆس خەمۆ یۆنانە، لە 05-11-1928 لە قشڵەی کۆیە لەدایکبووە، ڕۆژى (2-11-2022) لە تەمەنى (95) کۆچى دواییکرد.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین