ڕۆژژمێرى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکرایەوە کولتوور

تایبەت بە نوچەنێت:

پەرلەمانى کورستان ڕۆژژمێرى ساڵانەى پەرلەمانى کوردستان بۆ ساڵى (2023) بڵاوکردەوە، بەرپرسى سەنتەرى توێژینەى پەرلەمان کوردستان دەڵێت، "سەرجەم یاسا و بڕیارەکانى پەرلەمان لە خۆدەگرێت."

ئەمڕۆ سیشەممە (13/کانوونى یەکەم/2022) فوئاد ئەحمەد، بەرپرسى سەنتەرى توێژینەوەى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، "بۆ ساڵی دووەم رۆژژمێری پەرلەمانی کوردستانمان بڵاو کردەوە بۆ ساڵی 2023، کە چەندین زانیاری گرنگ لەخۆ دەگرێت."

بەرپرسى سەنتەرى توێژینەوەى پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک لە بارەى ڕۆژژمێرەکە نووسیویەتى، "سەرجەم یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان هەر یەکەیان لەرۆژی خۆی ئاماژەی پێکراوە لەگەڵ بڕیارە مێژوویەکان و رۆژە مێژوویەکانی پەرلەمان و بەشداری وەفدی گرنگی وڵاتان لەدانیشتنەکانی پەرلەمان و پشتیوانیان بۆ گەلی کورد و چەندین زانیاری تر" لە خۆ دەگرێت.

دەشڵێت، "هیوادارم ئاسانکاری بێت بۆ پەرلەمانتاران و یاساناسان دادگاکان و رۆژنامەنووسان."  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین