بەغدا (400) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاریداوە بۆ مانگەکانى (11) و (12)ـى ئەمساڵ (400) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (13/کانوونى یەکەم/2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوێکردەوە، "لە ئەنجامی دانوستانەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان نێوان هەولێر و بەغدا" بەغدا ئامادەیە (400) ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

د. جوتیار عادل ئاماژە بەوەدەکات، "لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزاری ئابووری حکومەتی فیدراڵی، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشناری کرد کە ئەو 200 ملیار دینارەی کە پێشتر رێکەوتنی لەسەر کرا بوو بۆ مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ بنێرێت."

هەروەک دەشڵێت، "ئەمڕۆش ئەو بابەتە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیار کرا و سەرۆک وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی بڕیاریدا پشکی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 11 و 12 ی ئەمساڵ کە دەکاتە 200 ملیار دینار بنێرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین