توركيا فرۆكه‌يه‌كى بێفرۆكه‌وانى نوێى به‌ناوى کزڵئەلمای نمايشكرد تورکیە

نوچەنێت:

ئه‌مرۆ توركيا بۆ يه‌كه‌م جار فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى جه‌نگى به‌ناوى سێوى سوور له‌ دروستكراوى كۆمپانیای بايرەكدار، بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان يه‌كه‌م گه‌شتى به‌سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجامدا.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌(14/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى ( سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌ ئه‌مرۆ كۆمپانياى بايراكدارى توركى يه‌كه‌م تاقيكردنه‌وه‌ى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى جه‌نگى به‌ناوى کزڵئەلمای (سێوى سوور) له‌ ناوه‌ندى مه‌شق و تاقيكردنه‌وه‌ى فڕينى ئاكسينى له‌ شارى چۆرلوى ته‌كيرداغ ئەنجامدا، ماوه‌ى گه‌شته‌كه‌ى هەشت خوله‌كى خايه‌ند، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ سه‌رده‌مێكى نوێ له‌ مێژووى فرۆكه‌وانى توركيا داده‌نرێت.

پرۆژه‌ى دروستكردنى فرۆكه‌ى سێوى سور له‌ ساڵى (2014) ده‌ستيپێكرد، له‌ (14) تشرينى دووه‌می ئەمساڵ ته‌واو بوو گواسترايه‌وه‌ بۆ شوێنى مه‌قشقكردن له‌ چۆرلو. 

له‌پاش تاقيكردنه‌وه‌كه‌ سه‌لجوق بەیرەكدار، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێرى بايكار له ‌لێدوانێكدا رايگه‌ياند، “ئه‌مه‌ ئامانج و خه‌ونمان بوو له‌پاش (20) ساڵ ده‌ستپێكردنمان به‌و هەوڵە، ساڵى (2004) ده‌ستمان كرد به‌دروستكردنى بايرەكدارى بچووك تاوه‌كو ئه‌مرۆ گه‌يشتيه‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ توانيمان فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى جه‌نگى سێوى سوور درووستبكه‌ين. له‌ ساڵى (2019) له‌هه‌مان به‌رواردا فرۆكه‌ى بايكارى ئاكينسیمان كارپێكرد، پاش سێ ساڵ  توانيمان ئه‌مجاره‌ ئه‌م فرۆكه‌ نويێيه‌ به‌رهه‌مبێنين، يه‌كه‌م گه‌شتى به‌سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش خەونى (20) ساڵه‌ى ئێمه‌يه‌. به‌دروستكردنى فرۆكه‌ى کزڵئەلمای داهاتووى جيهان له‌ بوارى فرۆكه‌وانى ده‌رئه‌برێت و ئێمه‌ چيتر وه‌ك شوێنكەوتە نابين، به‌ڵكو به‌ نووسينه‌وه‌ى مێژوو ده‌بينه‌ ياريزانى يارى." 

بەهۆی گرێبەستەكانی ئەو كۆمپانیایە چەندین جار لە لایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان رەخنە ئاراستەی توركیاوە كە گوێ بە شێوازی بەكارهێنانی ئەو فڕۆكانە نادەن و زۆرجار پێشێلكاری تێداكراوە. 

كۆمپانياى بايكار (20) ساڵه‌ ده‌ستى به‌ دروستكردنى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى كردووه‌، (75%) داهاته‌كه‌ى له‌ رێگه‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، ئەمساڵ توانى هه‌نارده‌كردن له‌ گه‌ڵ (18) وڵات بكات به‌برى يه‌ك مليار دۆلار به‌ده‌ست بێنێت. 

هه‌روه‌ها (98%)ى گرێبه‌سته‌كانى بايكار واژوى كردووه‌ ئەمساڵ له‌ رێگه‌ى هه‌نارده‌كردن بووه‌. گرێبه‌سته‌كانيش بۆ فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى بايرەكدارى( TB2) بووه‌ له‌گه‌ڵ (28) وڵاتى جياواز جگه‌ له‌مه‌ش گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ پێنج وڵات كردووه‌ بۆ فرۆكه‌ كانى تر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین