ناردنى (400) ملیارەکەى بەغدا بۆ هەرێم دوو ڕۆژى پێویستە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/کانوونى یەکەم/2022) فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوى ڕاگەیاند، رێکارە ئیدارییەکانى ناردنى (400) ملیار دینارەکەى بەغدا بۆ هەرێم تەنها دوو ڕۆژى پێویستە.
فازڵ نەبى روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ ناردنى (400) ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، دەبێت ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بکات، بە مەبەستی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، چونکە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە تەنیا بەبێ نووسراوی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش یەک دوو رۆژی پێویستە.
ڕۆژى (13-12-2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی دانوستانەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان نێوان هەولێر و بەغدا" بەغدا ئامادەیە (400) ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment