ئەندام پەرلەمانێکى عێراق: سبەى (400) ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمى کوردستان
نوچەنێت:
پەرلەمانتارێکى عێراق لە بارەى ناردنى (400) ملیار دینارەکە ئاشکراى دەکات، ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەى ڕێککەوتنێکى هەولێر و بەغدا سبەى دەخرێتەسەر هەژمارى بانکى هەرێمى کوردستان.
ئێوارەى ئەمڕۆ (17/کانوونى یەکەم/2022) دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى پارتى بە رووداوى ڕاگەیاند، سبەى یەکشەممە بەغدا (400) ملیار دینارەکە دەخاتەسەر هەژمارى بانکى هەرێمى کوردستان، بۆ تەواوکردنی پێداویستیی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دکتۆر سەباح سوبحى دووپاتى دەکاتەوە، ئەم بڕیارەى بەغدا لە چوارچێوەى ئەو ڕێککەوتنەیە کە هەفتەى ڕابردوو شاندى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ حکوومەتى عێراق لەسەرى پێکهاتن، تاوەکو پڕۆژەیاساى بودجەى (2023)ـى عێراق پەسند دەکرێت.
هەفتەى ڕابردوو، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق واژۆى لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر ناردنى (400) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment