سوودانى ئاماده‌ نییه‌ به‌ خۆڕایى سووته‌مه‌نى به‌ لبنان بدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ نیازه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، كه‌ له‌ سه‌رده‌مى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له‌گه‌ڵ لبنان كراوه‌ و به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ خۆڕایى سووته‌مه‌نى به‌ لبنان ده‌درێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/كانوونى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى كردووه‌، سوودانى به‌ نیازه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌نێوان عێراق و لبنان كراوه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر بووه‌.

له‌ تشرینى یه‌كه‌مى2021 نه‌جیب میقاتى سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان سه‌ردانى عێراقى كرد و به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك عێراق ساڵانه‌ ملیۆنێك تۆن سووته‌مه‌نى بۆ لبنان ده‌نرێت. سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ وه‌لید فه‌یاز وه‌زیرى وزه‌ى لبنان له‌ هاوینى رابردوو سه‌ردانى عێراق كردووه‌ و له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى ئه‌و كاتى عێراق كۆبوەته‌وه‌ و داواى زیادكردنى سووته‌مه‌نى كردووه‌، كه‌چى عه‌لاوى ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى هیچ بڕێكى زیاتر سووته‌مه‌نى به‌ لبنان بدات و داواى پاره‌ى ئه‌و بڕه‌ى پێشووى كردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، پێشبینى ده‌كرێت سوودانى كار به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بكات، به‌ڵام له‌ برى سووته‌مه‌نییه‌كه‌ داواى پاره‌ و خزمه‌تگوزارى تر ده‌كات، به‌ پێچه‌وانه‌ى كازمى كه‌ به‌ خۆڕایى سووته‌مه‌نییه‌كه‌ى ده‌نارد.

حكومه‌تى سوودانى كار ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیارانه‌ى كه‌ پێشتر له‌ سه‌رده‌مى كازمى دراون، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ده‌ركردنى ئه‌و بڕیارانه‌ى نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین