سه‌رۆك كۆمارى عێراقى سێ جێگرى ده‌بێت
نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى ده‌كات رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق سێ جێگرى هه‌بێت و یه‌كێكیانیش ئافره‌ته.
شه‌وى رابردوو 17/كانوونى یه‌كه‌م/2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكرا كردووه، سه‌ركرده لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى سێ جێگر بۆ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق دابنێن.
سه‌رچاوه‌كه گوتویه‌تى، "له‌نێوان كاندیده‌كان یه‌كێك له سه‌ركرده ئافره‌ته‌كانه كه پێشتر له خولى چواره‌م په‌رله‌مانتارى عێراق بووه و ئه‌ویش عه‌لیه ئیماره‌یه".
سه‌رچاوه‌كه زانیارى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "پێشتر عه‌لیه له خولى چواره‌م خۆى بۆ جێگرى سه‌رۆك په‌رله‌مان كاندید كردبوو، زیاتر له 30 ده‌نگى هێنا".
پێشتر سه‌رۆك كۆمارى عێراق دوو جێگرى هه‌بوو، به‌ڵام له خولى سه‌رۆكایه‌تى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى پێشوو، ئه‌م پۆسته كارى پێنه‌كرا و ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌م پۆسته كارا بكه‌نه‌وه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment