ميسى وەك ئايكۆنێكى سياسى وەرگێڕان

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

ئەمڕۆ ئەرجەنتينيەكان وەك ئەستێرەيەك مامەڵە لەگەڵ ميسى دەكەن، ئەو ئەستێرەيە بۆ ئەرجەنتينييەكان تەنيا ياريزانێكى تۆپى پێ نييە، بەڵكو ئەو چيرۆكێكى درێژ، ياخود رۆمانێكە لە رۆمانەكانى نووسەرە گەورەكانى ئەم وڵاتە.

مامەڵەی ئەمڕۆى ئەرجەنتینیەکان لەگەڵ کەسایەتی ميسی، هاوشانی گەلانی ئەمریکای لاتینە لە سەرووی هەموو شتێکەوەيە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى لە سەدەكانى رابردوو بەدەست هەژموونی دەوڵەمەندی ئەمریکاى دراوسێيان ئازاریان چەشتووە، بۆيە ئەوانە لەسەرەتاوە وەک شۆڕشگێڕ و یاخیبووێك  بير لەخۆيان دەكەنەوە، نەک وەک وەرزشوانێك، ئەوەی لە جەنگەكانى پێشوویاندا لەپێناو ڕزگاری، یان گەيشتن بە دوورگەکانی فۆڵکلاند نەياتوانى بەدەستى بهێنن، ئەمجارە دەیانەوێت لە یاریگاکان قەرەبووی بکەنەوە.

ئەرجەنتينييەكان ئەوەى لە رێگەى وەرزشەوە تۆڵەى خۆيان دەكەنەوە 

ميسى لەمنداڵى نەخۆشى ئۆتيزمى هەبوو، گاڵتەوگەپ و دواكەوتنى گەشەكردنى بەهۆى نەخۆشييەوە پێكەوە كۆكردبۆوە، بەهۆى توانا سەرسوڕهێنەرەكانى توانى ديوارى گۆشەگيرى و ئۆتيزم بڕوخێنێت و مليۆنان كەس سەرسامى بن، ژمارەيەكى بێپێشينە لە مێژووى بوارەكەى تۆمار بكات و پێش هەموويان بكەوێت.

ميسى بريتييە لە ئەرجەنتين، هەروەك ديگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا واتا ئەرەجەنتين، پێش ئەم ياريزانە گيڤارى شۆڕشگێر لە ساڵانى پەنجا و شەستەكان ئيليهامى بە جيهان دەبەخشى، جگە لە دەزگاى ناوەندى هەواڵگرى ئەمەريكا كەس نەيتوانى شۆڕشەكەى رابگرێت. 

لە دايكبوونى ميسى

لە هاوينى (1987) ميسى لە باوكێكى بەرگەز ئيتاڵى و دايكێكى كرێكارى پاككەرەوە لە رۆزاريۆ لە دايك بووە، ميسى لەنێوان براكانى جەستەى لە هەموويان لاوازتر بووە، سيليا ئۆليڤيراى داپيرى شتێكى جياوازى تێدا بينى، خەونى بەوە دەبينى ميسى ببێت بە ياريزانى تۆپى پێ. 

داپيرەى پێيگوت، “رۆژێك لە رۆژان دەبيتە باشترين ياريزانى تۆپى پێ لە جيهان." كاتێك ميسى تەمەنى بووە پێنج ساڵ، داپيرەى دەستيگرت و بردى لە يانەى گراندۆلى ناوخۆى ناوى تۆماركرد.

ميسى سێ ساڵ لەو يانەيە مايەوە، پاشان چووە يانەى نيويلز ئۆڵد بۆيز، كە يەكێك بوو لە يانە باشەكانى ئەو شارە، لێرەوە ميسى پەيوەندى لەگەڵ ئەو نەوەيە دروستكرد كە لە دايكبووى ساڵى (1987) بوون، بە درێژايى چوار ساڵ تەنيا لە يەك يارى شكستى هێنا.

لە تەمەنى (11) ساڵى پزيشكەكان رايانگەياند، "ميسى توانى بەردەوامى ياريكردنى نييە، جەستەى هۆڕمۆنى گەشەكردنى كەمە، ئەگەر چارەسەر نەكرێت، داهاتووى دەكەوێتە مەترسييەوە."

لە يەكەم وێستگەى يانەى ريڤر بلايت رەتيكردەوە گرێبەستى لەگەڵ واژۆ بكات، ئەوەش دواى ئەوە هات بەڕێوەبەرايەتى يانەكە سووربوو لەسەر گرێبەستەكە، بەڵام بەهۆى زانينى نەخۆشييەكەى لەو بڕيارە پاشگەزبوونەوە، هەرچى يانەى يەكەم بوو بە خێزانەكەيان راگەياند، "دەستبەردارى دەبن ئامادە نين مانگانە (900) دۆلار بدەنە تێچووى چاسەركردنى."

باوكى هەستى كرد لەبەردەم ئاڵگنەرييەكى گەورەدايە، بڕياريدا بچێت بۆ بەرشلۆنە، دۆخەكەى بۆ يەكێك لە يانە دێريينەكان باسكرد، لەگەڵ خێزانەكەى بڕيارياندا بچنە ئەوروپا، دواى ئەوە منداڵەكەيان خستە ژێر چەندين تاقيكردنەوە لە سەرەتاوە وەڵامەكانيان رەتكردەوە، ئامانجى باوكى تەنيا دابينكردنى چارەسەرى بوو بۆ كوڕەكەى، لە كۆتاييدا كارليس ريكساچى راهێنەر گرێبەستێكى لەسەر پارچە كلێنكسێك لەگەڵ ميسى واژۆكرد، ئەوەش بۆ ماوەيەكى كاتى بوو، لەبەرانبەر تێچووى چارەسەرەكەى.

ميسى باس لەو قۆناغە دەكات و دەڵێت، "كاتێك ئەرجەنتينم بەجێهێشت قوربانى زۆرم دا، كەسوكارم بەجێهێشت بۆ ئەوەى دەست بە قۆناغێكى نوێ بكەم، بەڵام هەموو ئەو شتانەى كە كردم لەپێناو تۆپى پێ و بەديهێنانى خەونەكەم بوو، هەر لەبەر تۆپى پێشبووم و بەشدارى زۆر بۆنەم نەكردووە، هەروەها زۆر كارى تريش هەبووە بەشداريم نەكردووە."

ئەو خێزانە لە ساڵى (2001) لە شوقەيەكى سادە لە نزيك ياريگەى كامپ نو لە ئيسپانيا دەستيان بە ژيانێكى ئاساييكرد، يانە كۆنەكەى كە ميسى يارى تێدا دەكرد رێگەى نەدا پيرۆزبايى لە كارى تازەى ميسى بكرێت، ناكۆكييەكى ياسايى لەنێوان ئەو يانە و يانەى بەرشلۆنە دروستبوو، بۆيە ميسى ناچاركرد تەنيا لە يارييە دۆستانەكان يارى بكات.

دۆخى جەستەيى ميسى رەنگاندنەوەى لەسەر دۆخى دەروونى هەبوو، زياتر بەلاى گۆشەگيرى و بێدەنگييەوە بوو، تەنانەت ئەوانەى دەوروبەرى بەگێليان سەير دەكرد، بەڵام ئەو لە چارەسەكردن و يارى بەردەوام بوو، تا چووە يانەى يەكێتى شاهانەى ئيسپانيا بۆ تۆپى پێ، بەو هۆيەوە توانى لە يانەى گەنجان يارى بكات. 

لە ساڵى (2005) ميسى ئەنجامى سەرسوڕهێنەرى لە ميانەى پاڵەوانێتى جيهان لە تۆپىى پێى گەنجان بەدەستهێنا، تۆپ و پێڵاو و مەدالياى زێرينى لە سەركەوتنى كۆتايى بەسەر نەيجيريا بەدەستهێنا.

كاتێك تەمەنى بوو بە (17) ساڵ ئيسپانيا رەگەزنامەى پێبەخشى، لەو چركەساتەوە توانى لە يانەى سەرەكى بەرشلۆنە يارى بكات، لەگەڵ ئەستێرەكانى وەك رۆناڵدينيۆ و سامۆيل ئيتۆ.

ئەمجارە ميسى تووشى پێكانى تر بو، نەيتوانى يارى بكات، بەڵام لە (2006 – 2007) وەك بچووكترين ياريزان لە بەرشلۆنە دەستى بە ياريكردن كردەوە لە کۆتا (13) یاری ئەم وەرزەدا (11) گۆڵی تۆمارکرد.

ميسى چەندين خەڵاتى وەرگرتووە پێش ئەو هيچ ياريزانێك وەرى نەگرتووە

لە قۆناغى ماوەى پاشەكشەى ماڕادۆنا ميسى دەركەوت، ئەوەش وايكرد وەرزشوانەكان بە جێگرەوەى ماڕادۆناى سەير بكەن، بەتايبەت لە يارييەكانى راكردنى درێژى پێش تۆماركردنى گۆڵ هاوشێوەى ماڕادۆنا بوو، بەوەش لەدواى ماڕادۆنا و گاربيل باتيستۆتا بوو بە سێيەم ياريزانى ئەرجەنتين سێ كەسى جياواز بۆ كاسى جيهان لەدواى بەشدارى لە كاسى جيهانى رووسيا لە (2018).

لە چەند ساڵى رابردوو شەمەندەفەرى دەستكەوتەكانى ميسى بەردەوام بوو، ناوى چووە كتێبى گينس، بەهۆى ئەوەى لە ماوەى ساڵێكدا زۆرترين گۆڵى تۆماركرد، تەنيا لە (2012) ژمارەى گۆڵەكانى (91) بوو، تاكە ياريزانبوو لە جيهان لە پێشبڕكێى دەورى (19) يارى ئەنجامدا (30) گۆڵى تۆماركرد.

لە يادى (35) ساڵەى بەشدارى لە (974) يارى كردبوو، لەو ماوەيە (769) گۆڵى تۆماركردووە، لەپاڵ ئەوەشدا لە (331) هێرشكردن بەشداربوو، بەڵام ئەو ژمارەيە دواتر گۆڕانكارى بەسەرداهات، گەيشتە زياتر لە هەزار.

هەشت جار تۆپى زێڕينى بردۆتەوە، خەڵاتى باشترين ياريزانى لە جيهان وەرگرتووە، خەڵاتى باشترين ياريزانى لە فيفا وەرگرتووە، چەندين جار خەڵاتى پێڵاوى زێڕينى وەرگرتووە، خەڵاتى باشترين ياريزانى لە ئەوروپا وەرگرتووە، چەندين خەڵاتى لە يۆفا بۆ باشترين ياريزان و جوانترين گۆڵ و هێرش و باشترين ياريزانى خولى ئيسپانى وەرگرتووە، هەروەها چەندين خاڵى ترى وەرگرتووە كە پێش ئەو كەسى تر بەدەستى نەهێناوە.

لەناو ئەو ناخۆشييەى كە بە درەوشاوەيى كۆتاييهات، ميسى بەردەوام منداڵى خۆى بيردەكەوێتەوە، لەنێوان وێنەكانى ئەم منداڵە وێنەى منداڵى ئەنتۆنيلا رۆكۆزو لە تەمەنى نۆ ساڵى ماڵيان لە رۆزاريۆ نزيك ماڵيان بوو لەبير بوو، ئەنتۆنيلا ئەو ماوەيە دۆستى نزيكى بوو، بەڵام ميسى ئەنتۆنيلاى لەبير نەكردبوو، بەردەوام لە رێگەى تەلەفۆن و نامەوە پەيوەندييان پێكەوە هەبوو، ئەو پەيوەندييە بەرەوام بوو، تا لە كۆتايى خەونێكى ترى منداڵى هاتەدى و هاوسەرگيرى لەگەڵ كرد.

ميسى پێچىەوانەى ماڕادۆنايە، ماڕادۆنا تووشى پەيوەندى بەرفراوان بوو لەگەڵ ئافرەتان نەبووە، هەروەها لە مادەهۆشبەرەكان رووچووبوو، كە بووە كۆتاييهێنان بە تەندروستى تاكە ئەستێرەى ئەرجەنتين.

هەرچەندە ميسى لەنەخۆشى ئۆتيزم چاك بۆوە، بەڵام ئەم نەخۆشييە لەبيركردنەوەى جيا نەبۆوە، دەزگايەكى خێرخوازى بەناوى (دەزگاى خێرخوازى ليۆميسى) دامەزراند، كە لە رێگەيەوە هاوكارى و فێركردن و بيمەى تەندروستى پێشكەش بەو جۆرە منداڵانە دەكات.

ديگۆى هەميشەيى

ململانێ لەسەر بەدەستهێنانى دڵى وەرزشوانان و خۆشەويستانى تۆپى پێ لە جيهان، كرۆكى پەيوەندى نێوان ميسى و ماڕادۆنا بوو، ماڕادۆنا وەك منداڵى خۆى مامەڵەى لەگەڵ ميسى دەكرد، بەڵام ميسيش خواستى ئەوەى نەبوو پێش ماڕادۆنا بكەوێت، بەڵكو دەيويست خاوەن پێگەى خۆى بێت، زۆرجاريش لەگەڵى دەركەوتووە وەك ئيلهامبەخشى لێى راوانييوە.

ميسی تيشێرتى ژمارە (10)ى مارادۆنای لەبەركرد، هاوشێوەی ئەویش سەرکردایەتی تیپی "تانگۆ"ی لە ئاڵنگەرى گەورەدا دەكرد، هەروەها ميسی ئەو شتەی بەدەست نەهێناوە کە مارادۆنا لە بردنەوەی مۆندیالدا بەدەستی هێنا، کاتێکيش مارادۆنا کۆچی دوایی کرد، ميسی گوتی،  "بۆ هەموو ئەرجەنتینی و تۆپی پێ ڕۆژێکی زۆر دڵتەزێنە، ماڕادۆنا جێی هێشتین، بەڵام لەگەڵمانە، چونکە دیێگۆ هەميشەييە".

دواى شكستى ئەرجەنتين بەرانبەر هەڵبژاردەى سعوودييە لە مۆنديالى ئەمساڵ لە قەتەر، ميسى تووشى شڵەژان نەبوو، زۆر بەخێرايى گەڕايەوە بۆ ئيلهامى ماڕادۆنا، كە چەند رۆژێكى كەم بوو لە ساڵيادى مردنى، لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە ئينيستگرام وێنەيەكى ماڕادۆناى بڵاوكردەوە.

ماڕادۆنا: من عاشقى ميسيم

لێكچوونى زۆر لەنێوان ئەو دوو ياريزانە هەيە، ميسى باڵاى مەترێك و (69) سانيتيمەتر بوو، ماڕادۆنا باڵاى مەترێك و (65) سانتيمەتر بوو، هەردووكيان بەپێى چەپ ياريان دەكرد، هەردووكيان لە تەمەنى خوار (20) ساڵى پاڵەوانى مۆنديالى جيهان بوو، تەنانەت باوكى ميسى لە كەناڵەكانى ئەرجەنتين بە ئامادەبوونى ماڕادۆنا باسى لە منداڵى ميسى دەكرد چۆن سەيرى گۆڵ و يارييەكانى ماڕادۆناى لە ڤيديۆ سەيركردووە و لێى فێربووە.

كاتێكيش دەرفەتێك بۆ كارى هاوبەشيان رەخسا ماڕادۆنا راهێنەرى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين بوو لە (2008 – 2010) ماڕادۆنا شێوازى تايبەتبى لە مامەڵەكردن لەگەڵ ميسى گرتەبەر، دواتر كاريگەرى لە دروستكردنى شێوازى تايبەتى ميسى هەبوو، لەسەر مەشقى زۆر قورس رايدەهێنا، بەو پێيەى كە هەموو هەڵبژاردەكە لەسەر شانى ميسييە.

كاتێك رۆژنامەكان پرسياريان لە ماڕادۆنا دەكرد، تۆ باشترى ياخود ميسى؟ ماڕادۆنا دەيگوت، "ناتوانن ناچارم بكەن وشەيەك لە دژى ميسى بڵێم."

لە يارى شكستى كۆتايى كوبا بەرانبەر ئەمەريكا لە (2015)  ماڕادۆنا لە ميسى تووڕەبوو گوتى، "سەرزەنشتكردنى لۆژيكييە، ئەوەش كارێكى ئاساييە، ئێمە باشترين ياريزانمان لە جيهان هەيە، دەتوانێت چوار گۆڵ تۆمار بكات، دێتە ئێرە و دەست لە تۆپەکە نادات. لە خاڵێکدا پرسیار دەکەیت: "ئایا بەڕاستی ئەرجەنتینییە یان سویديە."

ميسى و ماڕادۆنا رێزى زۆريان لە يەكترى دەگرت

رەخنەكانى ماڕادۆنا لە ميسى لەو كاتەدا لەسەر ئەو بڕوايە بوو، كە ميسى باشترين ياريزانە، چاوەڕوانى زياترى لێدەكرێت، لە (2018) لە بەرنامەيەك لە كەناڵێكى مەكسيكى گوتى، "ميسى پێويستى بە كەسايەتييەكى بەهێزە."

لەدواى ئەوەش رايگەياند، "ميسى ياريزانێكى زۆرباشە، بەڵام سەركردە نييە، بەرلەوەى لەگەڵ راهێنەر و ياريزانەكان قسە بكات، يارى پلەيستەيشن دەكات، پاشان لەگۆڕەپانى تۆپانێ يارى دەكات، دەيەوێت سەركردە بێت، بەڵام لەگەڵ كريستيانۆ لە جيهان وەك باشترين ياريزان دەمێنێتەوە."

ماڕادۆنييەوە بە سوعبەتەوە گوتى، "ئەستەمە سەركردەيەك دروست بكرێت پێش ئەوەى بچێت بۆ يارى (20) جار بچێت بۆ حەمام، با واز لە بەتكردنى ميسى بهێنين، ئەو تەنيا ياريزانێكى ترى ئەرجەنتينييە." بەڵام لەو لێدوانەى پاشگەز بۆوە دووبارە دەستى بە ستايشكردنى ميسى كردەوە، گوتى، "من عاشقى ميسيم."

بیرۆکەی سەرکردەبوون درەنگ گەیشتە ميسی، بەڵام بەردەوام کۆنترۆڵی بیرکردنەوەی مارادۆنای کردبوو، كەس بیری نايەت مارادۆنا چۆن ئەو تاتۆیەی کە لەسەر قاچی کێشاوە، ياخود ئەو تاتۆيەى نیشانی سەرۆكى کوبای دا كە وێنەى ئەو دەنوێنێ؟ یان ئەو تاتۆ بەناوبانگەی سەر شانی كە وێنەى گیڤارايە؟

ئەمڕۆ چاوەڕوان دەكرێت ميسى سەركردايەتى ئەرجەنتينيەكان بكات، بۆ دواجار لەبەردەم فەڕەنسييەكان كاسى مۆنديالى جيهانى بباتەوە، بۆ ئەوەی تاجی سوپەرمانی شین و سپی تايبەت بە هەژارانی جیهان لەسەر خۆی دابنێت.

سەرچاوە: العرب 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین