وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: پلانمان بۆ چارسه‌ركردنى سووتانى گازى سروشتى هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، پلانێكى چوار ساڵییان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له‌ سووتانى ئه‌و گازه‌ سروشتییه‌ بكه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وت دێته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى عێراق بۆ نه‌وت و گاز و وزه‌ باسى له‌وه‌ كرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى پلانێكى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چیتر رێگه‌نه‌دات ئه‌و گازه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌ردەچێت، چیتر به‌ فیڕۆ بچێت و بسووتێ.

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێ، "پلانێك دانراوه‌ بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ، له‌ میانه‌ى ساڵى یه‌كه‌م ئه‌نجامه‌كان دره‌ده‌كه‌ون، به‌ تایبه‌تى له‌ كێڵگه‌كانى باشووردا، ئیتر دواى ئه‌و چوار ساڵە هه‌رگیز گازه‌كه‌ ناسووتێ".

به‌گوێره‌ى هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندن عێراق ساڵانه‌ به‌ به‌هاى حه‌وت ملیار دۆلار گازى سروشتى به‌ فیڕۆ ده‌سووتێت و ناتوانێ وه‌به‌رهێنانى تێدا بكات، له‌ برى ئه‌مه‌ گازى سروشتى له‌ ئێران ده‌كڕێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین