گاردیان: به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌رى ئێران به‌ره‌و عێراق رایانكردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى ده‌ڵێ، "به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌رى ئێران به‌ قاچاخ روویان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووه‌ و له‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتى ئێران رایانكردووه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى پوخته‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌رى ئێرانى چوونه‌ته‌ خاكى عێراق به‌ تایبه‌تیش هه‌رێمى كوردستان".

گاردیان دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى نایاسایى و قاچاخ چوونه‌ته‌ عێراق و له‌ ترسى ده‌سه‌ڵاتى ئێران رایانكردووه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى روویان له‌ عێراق كردووه‌، ده‌شڵێ، "ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ داواى هاوكارى له‌ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌وروپا ده‌كه‌ن" ته‌نانه‌ت وه‌ك رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ باسى ده‌كات مه‌ترسى ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌ له‌ عێراق ده‌ستى ده‌زگاكانى ئێرانیان پێبگات.

ژینا ئه‌مینى كچه‌ كوردێكى سنه‌ بوو له‌ژێر  ده‌ستى پۆلیسى ئاكارى ئێران له‌ مانگى ئه‌یلوولى رابردوو گیانى له‌ده‌ستدا به‌و هۆیه‌وه‌ خۆپیشاندانێكى سه‌رتاسه‌رى ئێرانى گرته‌وه‌ و ئێستایش به‌رده‌وامه‌. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌زگاكانى ئێران به‌ توندوتیژى هه‌وڵى دامركاندنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران ده‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین