ئەو خۆپیشاندەرە ئێرانیانەی کە هەڵاتوون بۆ هەرێم نیگەرانن ئێران

نوچەنێت: رادیۆ فەردا

بە گوێری ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، دەیان خۆپیشاندەری ئێرانی سنووریان بەزاندووە و گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خۆپیشاندەرانە نیگەرانن لە سەلامەتی خۆیانن لەم ناوچەیە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ڕۆژی دووشەممە ١٩-١٢-٢٠٢٢، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی خۆپیشاندەرانی ئێرانی کە هەڵاتوون بۆ هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، بەرپرسانی کوردی عێراق مەزەندەی ئەوە دەکەن، کە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، دەیان خۆپیشاندەری ئێرانی سنووریان بەزاندووە لە وڵاتەکەیانەوە هاتنەتە ناو هەرێمی کوردستان. ئەم رۆژنامەیەش دەڵێت، کە ئەم خۆپیشاندەرە ئێرانییانە خۆیان دەڵێن ژمارەیان دەگاتە سەدان کەس.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئاماژەی بە دوو برای خەڵکی شاری مەهاباد و ئامۆزاکەیان کرد، کە لە خانویەکی بەکرێ لە هەولێر نیشتەجێ بوون و نووسیویەتی کە تا ئێستاش نیگەرانن لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەو سێ کەسە بەردەوام لەگەڵ کەسوکاریان لە مەهاباد لە پەیوەندیدان، بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیان راگەیاندووە، کە ناڕەزایەتییەکان لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران بە خێرایی و هاوشێوەی سێ مانگی رابردوو بەردەوامە.

بە پێی راپۆرتی گاردیانی بەریتانی، تا ئێستا لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە هۆی توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانەوە، نزیکەی ٦٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی دە هەزار کەسیش بریندار بوون.

ناڕەزایەتییەکانی ئێستای ئێران لە کاردانەوە بە کوشتنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سەقز، دوای دەستبەسەر کردنی لە لایەن هێزەکانی دەوریەی ئیرشادەوە، لە کوردستان دەستیپێکرد و بە خێرایی بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران تەشەنەی کرد.

هەروەها لە هەرێمی کوردستانی عێراق گردبوونەوە بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران بەڕێوەچوو، بەڵام کۆماری ئیسلامی وڵاتانی بیانی بە تێوەگلان لەو ناڕەزایەتیانە تۆمەتبار دەکات. هەروەها هێزە کوردییەکان بە "جیاخوازی" لە چەند کاتی جیاواز و بە چڕی هێرشی کردە سەر پێگەی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین