حه‌شدى شه‌عبى داوا لە حكومه‌تى عێراق دەکات سزاى ئه‌مریكا بدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌بوعامر عیساوى جێگرى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبى داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات له‌سه‌ر كوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس سزاى ئه‌مریكا بدات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 په‌رله‌مانى عێراق بۆنه‌یه‌كى یادكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى و قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران رێكخست، كه‌ له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران.

ئه‌بوعامر عیساوى جێگرى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبى داوا له‌ وتارێكدا داواى له‌ حكومه‌تى سوودانى كرد، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ئه‌مریكا سزا بدات. 

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ساڵیادى كوشتنى ئه‌بوموهه‌ندیس و سوله‌یمانى، به‌رپرسێكى باڵاى شیعه‌ كازمى به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد كه‌ له‌ كوشتنى ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى ئێران تێوه‌گلاوه‌ و  گوتى، "لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".

له‌ به‌ره‌به‌یانى سێى كانوونى دووه‌مى 2022 له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانى كوژران و ئه‌مریكا به‌ ئاشكرا به‌رپرسیارێتى كوژرانى ئه‌وانى له‌ ئه‌ستۆ گرت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین