بایدن: بەرجام مردووە ئێران

نوچەنێت: ئاژانسەکان

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ دیسەمبەر لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران "مردووە"، بەڵام لە ئێستادا ئیدارەکەی ناتوانێت یان ئامادە نییە ئەم هەواڵە رابگەیەنێت.

ئەم ڤیدیۆیە کە بۆ یەکەمجار لە تویتەر لەلایەن دامون مەقسوودی، ئەندازیاری کۆمپیۆتەر و دانیشتووی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە و پەیوەندی بە پەراوێزی رووداوی هەڵبژاردنی ٤ی نۆڤەمبەرە لە کالیفۆرنیا هەیە.

لەم ڤیدیۆیەدا ژنێکی ئێرانی-ئەمریکی داوا لە بایدن دەکات، کە رایبگەیەنێت کە رێککەوتنی ئەتۆمی رۆژئاوا لەگەڵ ئێران کە بە بەرجام ناسراوە، "مردووە".

لە وەڵامدا، سەرۆکی ئەمریکا بە روونی پشتڕاستی دەکاتەوە کە بەرجام "مردووە"، بەڵام ناتوانێت ئەمە بە "چەند هۆکارێک" رابگەیەنێت.

ژنە ئێرانییەکە بە بایدن دەڵێت "تەنها دەمانەوێت لەگەڵ مەلاکان رێکنەکەون، ئەوان نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان ناکەن"، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت "بەڵێ دەزانم نوێنەرایەتی ئێوە ناکەن". بەڵام چەکی ئەتۆمییان دەبێت کە نوێنەرایەتی دەکەن”.

هەرچەندە بایدن وەڵامێکی راستەوخۆ سەبارەت بە "هۆکارەکان"ی خۆپاراستنی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ئەم هەواڵە بە فەرمی ناداتەوە، بەڵام بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆییە، نیگەرانی پێشکەوتنی ئێران بەرەو بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، دەتوانێت هۆکاری سەرەکی کاردانەوەی رۆژئاوا بێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەم پرسە.

هەرچۆنێک بێت، بە راگەیاندنی فەرمی بێت یان نا، شرۆڤەکاران چەند هەفتەیەکە دەڵێن، دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و رۆژئاوا گەیشتووەتە بنبەست و تەنانەت ئەگەر ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش، بگەنە رێککەوتنێکی تەکنیکی، هیچ پێشکەوتنێک لەم ناکۆکییە ئەتۆمییەدا بەدی نەهاتووە.

هۆکاری ئەمەش سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییەکانی دژی حکومەتە لە ئێران، کە رۆژئاوا بە توندی شەرمەزاری کردووە و بووەتە هۆی سزای نوێ بۆ سەر تاران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین