لە پارێزگاى هەڵەبجە بە بۆنەى شەوى یەڵدا چالاکى هونەرى و کولتوورى بەڕێوەدەچێت کولتوور

دیارى چوچانى: تایبەت بە نوچەنێت

بە بۆنەى درێژترین شەوى زستان، کە ناسراوە بە شەوى یەڵدا، لە پارێزگاى هەڵەبجە چەندین چالاکى هونەرى و کولتوورى بەڕێوەدەچێت. بەرپرسی ناوەندی باڵای ھەڵەبجە دەڵێت، "ئامانجان لەو چالاکییانە، زیندووکردنەوەى داب و نەریتە کوردەوارییەکانە."

ئەمڕۆ سێشەممە (20/کانوونى یەکەم/2022) عومەر فارس، بەرپرسی ناوەندی باڵای یەکێتى لاوانى کوردستان لە ھەڵەبجە بەنوچەنێتى ڕاگەیاند، "وەکو یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای ھەڵەبجە، ھەڵدەستین بە ئەنجامدانی چالاکییەک بەبۆنەی شەوی یەڵداوە، کە درێژترین شەوی پایز و سەرەتای ھاتنی وەرزی زستانە."

عومەر عەباس زیاتر روونیکردەوە، "شەوی یەڵدا وەک کولتورێکى لێهاتووە، لە شوێنە میلى و کولتوورییەکان لەوشەوەدا بە کۆمەڵێک بڕگەی ھونەری کوردی یاد دەکرێتەوە ئێمەیش وەکو ڕێخراوێکی لاوان بەپێویستمان زانی لەبری ئەوەی خەڵکی لەماڵەکانیان یادی ئەو شەوە بکاتەوە ھاتوین لە چوارچێوەی چالاکیەکی ھونەری جواندا ئەم شەوەمان ڕێک خستوە مەبەستمان لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە زیندوو کردنەوەی داب و نەریتە کوردییەکانە."

سەبارەت چالاکییەکانى ئەمشەو، عومەر عەباس گوتیشى، "لەگەڵ کۆمەڵێک ھونەرمەند و شاعیر، شەوەکە زیندوو دەکەینەوە، ھەبوونی لەم جۆرە چالاکیانە گرینگە لە زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدەرێت ھەموو ساڵێک ئێمە وەک ڕێکخراوی لاوان ھەستاوین بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە، چونکە لەم شەوەدا ھەموو شتەکان کوردی دەبێت و ھیچ شتێک نابێت کە کوردی نەبێت، ئەم ساڵ بەفەرمی سێیەم ساڵە ئەم چالاکییە ئەنجام دەدرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین