بەریتانیا: ئێران و رووسیا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە مەترسیەوە ئێران

نوچەنێت

بێن والاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، "رووسیا ئامادەیی دەربڕیووە لەبەرانبەر وەرگرتنی سەدان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هاوكاری سەربازی ئێران بكات، ئەوەش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (20/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە وەزیری بەرگری بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند، "ئێران بۆتە یەكێك لە گەورەترین ئەو وڵاتانەی هاوكاری سەربازی رووسیا دەكات."

لە بەشێكی تری قسەكانی وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەش كرد، "لەبەرانبەر زیاتر لە (300) فڕۆكەی بێفڕۆكەوان رووسیا ئامادەیە بە كەلوپەلی پێشكەوتووی سەربازی هاوكاری ئێران بكات، ئەوەش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە."

پێشتریش جۆزیب بۆریل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بە حوسێن عەبدوللیهان، وەزیری دەرەوەی ئێرانی راگەیاندبوو، پێویستە دەستبەجێ تاران پاڵپشتییە سەربازییەكانی بۆ رووسیا رابگرێت.

لەبەرانبەردا كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژە بەوە دەكات، ئەو فڕۆكانە پێش دەستپێكردنی جەنگی ئۆكراینا بە رووسیا دراون، ئێستاش مۆسكۆش بۆ هێرشكردنە سەر وێستگەی وزە و ژێرخانی مرۆیی بەكاریان ناهێنێت.

رووسیا و ئێران وەك دوو هاوپەیمانی نزیك مامەڵە دەكەن، پێشتریش لە دۆسیەی سووریا پێكەوە هاوئاهەنگ بوون.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین