کتێبی (دەرووندروستی قوتابی) بڵاوکرایەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

کتێبێک لە بارەى هەڵسەنگاندن و یارمەتیدانى قوتابى لە گرفتە دەروونییەکان بڵاودەبێتەوە و وەرگێڕى کتێبەکە دەڵێت، "ئامانجە سەرەکی ئەم کتێبە زیاتر کردنی تواناکانی پەروەردکارانە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ پێداویستییە دەروونییەکانی منداڵان."

ئەمڕۆ سێشەممە (20/کانوونی یەکەم/2022) دکتۆر رێدا محەمەد، لە بارەى وەرگێڕانى (دەرووندروستی قوتابی) بۆ زمانى کوردى تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند، "ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم کتێبە زیاتر کردنی تواناکانی پەروەردکاران بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ پێداویستییە دەروونییەکانی منداڵان، لە رێگەی دابینکردنی ئامراز و شارەزایی پێویست، هەروەها بە مەبەستی رێگەگرتن، هەڵسەنگاندن، یارمەتی قوتابییەکی تایبەت لە گرفتی دەروونی و ناردنی بۆ لای پزیشک بە مەبەستی چارەسەرکردن، زیادکردنی رادەی هۆشیاری و هەستیاری پەروەردکاران و کەم کردنەوەی لەکە و پەڵە و عەیبە کەوا  پەیوەستن بە مەسەلەی گرفتە دەروونییەکان".

دکتۆر رێدار  محەمەد دەڵێت، "دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو، پۆزەتیڤ، میهرەبان، هاندەر، دۆست ئامێز لەگەڵ منداڵان لە قوتابخانەکانی کوردستان، زیادکردنی تواناکانی بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان و شێوازی گونجاندنی منداڵان و گەنجان، هاندانی گیانی هاوکاری لەنێوان قوتابخانە، ماڵ،کۆمەڵگە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە دەروونییەکانی منداڵانی کوردستان، گەیاندنی زانیاری  و سەرچاوە دەرووندروستییەکانی کۆمەڵگە بۆ منداڵان، خێزانەکانیان و پەروەردکاران چارەسەرى کێشەکانە." 

ئه‌و كتێبه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بۆنى میلله‌ر نووسراوه‌، چاپه‌ كوردییه‌كه‌ى له‌ دووتوێى 276 لاپه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاى فام چاپكراوه‌.


 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین