ئه‌نجومه‌نى ئاسایش سه‌ركۆنه‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى كه‌ركووك و دیاله‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌ راگه‌یێندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ى دوو كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى كه‌ركووك و دیاله‌ ده‌كات و داوا له‌ وڵاتانى جیهان ده‌كات هاوكارى عێراق بن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/كانوونى یه‌كه‌م/2022 ئه‌نجومه‌نى ئاسایشنى نێوده‌وڵه‌تى له‌ راگه‌یێندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانى كه‌ركووك و دیاله‌ ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پاڵپشتى له‌ سه‌ربه‌خۆیى عێراق و سه‌روه‌ریى و یه‌كێتى خاكه‌كه‌ى ده‌كات.

ئه‌نجومه‌نى ئاسایش داوا ده‌كات لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ كرده‌ى تیرۆریستى ده‌كه‌ن و یانیش به‌شدار ده‌بن لێى و رێكى ده‌خه‌ن و پاره‌ى بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن. ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هانى هه‌موو وڵاتان ده‌دات پاڵپشتى له‌ ئاسایشى عێراق بكه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى هاوئاهه‌نگ بن.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ى رابردوو دوو كرده‌وه‌ى تیرۆریستى به‌ جیا له‌ كه‌ركووك و دیاله‌ روویاندا و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین