هەرێم بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى (12) چاوەڕێى ناردنى (400) ملیارەکە دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، تاوەکو ئێستا وەزیرى دارایى عێراق ڕەزامەندى نەداوە بۆ ناردنى (400) ملیار دینارەکە، بەڵام بەشێک لە گەنجینەکانى هەرێمى کوردستان داواى ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگى (12)یان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/کانوونى یەکەم/2022) عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "سەرباری ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام تائێستا وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی نەداوە".

هەروەها شادمان ئازاد، بەڕێوەبەری گەنجینەی پارێزگای هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، داوامان لە فەرمانگەکان کردووە لیستی مووچەی مانگی (12)ى فەرمانبەران ئامادە بکەن، بەشێک لە گەنجینەکان بۆیان گەڕاوەتەوە و وردبینیشیان تەواو کردووە، تاوەکو ئەگەر (400) ملیارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، راستەوخۆ بۆ دابەشکردنی مووچە ئامادەبین.

نەناردنى (400) ملیار دینارەکە لە کاتێکدایە، دواى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم و بەغدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردا (400) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بنێردرێ تاوەکو پڕۆژەیاساى بودجەى (2023)ى عێراق پەسند دەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین