جه‌مال كۆچه‌ر: هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر نه‌ناردنى 400 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم نییه
نوچه‌نێت
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه راگه‌یاندنه‌ى كه گوایه ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق رێگریى له هه‌ناردنى 400 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان هیچ زانیارى له‌سه‌ر بوونى بڕیارێكى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى نییه، كه رێگریى له ناردنى 400 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر دراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده روونى ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه له ماوه‌ى رابردوویشدا خه‌رج كراوه و بۆیه باوه‌ڕ ناكات، كه نیازێكى وه‌ها له‌لای حكومه‌تى سوودانى هه‌بێت و ده‌شڵێ، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش بڕیاره‌كه به زۆرینه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق دراوه". جه‌مال كۆچه‌ر دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ دروستى ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له 13ى ئه‌م مانگه بڕیارى دا له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رده‌وام بێت كه له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى پێشووى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كراوه، به پێى رێككه‌وتنه‌كه مانگانه به‌غدا 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات.به‌گوێره‌ى بڕیاره نوێیه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌ببێت 400 ملیار دینار وه‌ك به‌شه مانگانه‌ى: مانگى تشرینى دووه‌م و كانوونى یه‌كه‌م (11 و 12) ره‌وانه بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment