وەزارەتی دارایی ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/08/13) بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە، بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ ئاماژەکردن و پلەبەرزکردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران لە پلە (10) بۆ پلە (1). هاوکات ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە یاسای مووچەی فەرمانبەرانی ژمارە (22)ـی ساڵی (2008)، دوای ئەوە دێت، لە سەرەتای ساڵی (2016)، بەهۆی قەیرانی داراییەوە پلەبەرزکردنەوە ڕاگیرابوو.
هەروەها لە گشتاندنەکەدا هاتووە، پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو (1)ـی تشرینی یەکەمی (2026)، کارەکانی تایبەت بە وردبینی و ئامادەکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەکان تەواو بکەن. ئەمەش بە مەبەستی جێگیرکردنی مافی دارایی و فەرمانبەران و ڕێکخستنی سایستە داراییەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
هەر لەم بارەیەوە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، دەبێت لیژنەی تایبەت لە وەزارەتەکان پێکبهێندرێت بۆ پێداچوونەوە بە میلاکات و پلەکان بەگوێرەی خشتەی هاوپێچکراو.
ئامانج لەم هەنگاوە ڕێکخستنەوەی میلاکاتی گشتی و دابینکردنی شایستە داراییەکانە بە شێوەیەکی یاسایی، تاوەکو لە کاتی وردبینی حکومەتی فیدراڵ هیچ کێشەیەکی یاسایی و کارگێڕی نەیەتە پێش و مافی فەرمانبەران پارێزراو بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment