خۆپیشاندەرانی ئێران وێنەی قاسم سلێمانی دەسوتێنن تورکیە

نوچەنێت

خۆپیشاندەكانی ئێران بەردەوامە خۆپیشاندەرانیش ئەمجارە بە دروشمی (مردن بۆ خامنەئی و بەسیج و نەفرەت لە خومەینی) دەڵێنەوە و وێنەی قاسم سلێمانی دەسوتێنن.

ئەمڕۆ هەینی (23/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (عەرەبیە) بڵاویكردەوە شەوی رابردوو خۆپیشدان ناوچەكانی سادقیە و دەرەبەند و شەریعەتی لە تاران گرتەوە، خۆپیشاندەران دروشمی نەفرەت لە خومەینی و مردن بۆ خامنەئیان دەگوتەوە، هەروەها خۆپیشاندەران وێنەی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسیان سوتاند. 

هەروەها لە شاری سەمیرەمی پارێزگەی ئەسفەهان خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەكان دروشمی دژ بە كۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەگوتەوە، یەكێك لە خۆپیشاندانانەی دروشمی خۆپیشاندەران دەیانگوتەوە بریتی بوو (سوێد بە خوێنی هاوڕێكانمان تا كۆتایی ناوەستین). 

خۆپیشاندەران لە شەقامی كامیاران رژانە سەر شەقامەكان و دروشمەكانی مردن بۆ خامنئەیی و نەفرەت لە خومەینی و مردن بۆ دیكتاتۆریان دەگوتەوە.

خۆپیشاندەران دروشمەكانیان فراوانتر كردوە، ئێستا دروشمەكانی مردن بۆ سوپای پاسداران مردن بۆ بەسیج، مردن بۆ خامنەئی دەڵێنەوە، یەكێك لە دروشمەكان ئەم ساڵ ساڵی خوێنە خامنەئی دەروخێت.

لە ناوەڕاستی ئەیلوولی ئەمساڵ ژینا ئەمینی كچە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن پۆلیسی رەوەشت دەستگیركرا، پاشان لە نەخۆشخانەیەكی تاران گیانی لەدەستدا، لەو كاتەوە خۆپیشاندان زۆربەی شارەكانی ئێرانی گرتۆتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین