فەرەنسا رێكارەكان ئەمنییەكان لەشوێنە كودییەكانی وڵاتەكەی توندتر دەكات
نوچەنێت
جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوەخۆی فەرەنسا لەدوای هێرشەكەی ئەمڕۆ بۆ سەر ناوەندی ئەحمەد كایا فەرمانی كرد رێوشوێنی توند لەو شوێنانەی كورد تێیدا كۆدەبنەوە بیگیرێتە بەر، سەرۆی فەڕەنساش دەڵیت، "كوردەكان رووبەڕووی هێرشێكی خراپ بوونەوە."
ئەمڕۆ هەینی (23/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری ناوەخۆی فەرەنسا رایگەیاند، "فەرمانم كردووە بۆ ئەوەی رێوشوێنە ئەمنییەكان لەو شوێنانە توند بكەن كە كوردەكان تێیدا كۆدەبنەوە."
لەلایەكی ترەوە ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، "کوردەکانی فەرەنسا لە نێوەندی شاری پاریس بوونە ئامانجی هێرشێکی خراپ."
سەرۆكی فەڕەنسا لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "بیرمان لای قوربانییەکان و خێزان و کەسوکاریانە، پێزانینمان هەیە بۆ ئازایەتییان."
رووداوەكەی ئەمڕۆ لە نزیك ناوەندی ئەحمەد كایا بوو، بەو هۆیەوە سێ كەس كوژراون و چەند كەسێكیش برینداربوون، داواكاری گشیش رایگەیاند، "تەقەكەرەكە پیاوێكی تەمەن نزیك (70) ساڵی خەڵكی فەڕەنسایە پێشینەی هەوڵدانی بۆ كوشتنی خەڵكی تر هەبووە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment