سەرۆک بارزانى: داواكارم هەموو هەوڵ بۆ قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانى نێوان پێكهاتەكانی كوردستان بدەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى پیرۆزبایى سەرى ساڵى تازەى زایینى لە کریستیانى کوردستان و عێراق دەکات، داواش دەکات، هەمووان هەوڵى قووڵترکردنەوەى فەرهەنگى پێکەوەژیان بدەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (24/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک بارزانى لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (د.خ) دەڵێت، "هیواداریشم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن."

دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا داواكارم هەموو هەوڵ بۆ قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان بدەن و هیواداریشم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەماندا بكێشێت.

مسعود بارزانی

24ی كانوونی یەكەمی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین