فەرەنسا بكوژی سێ كوردەكە رەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی دەكات
نوچەنێت
شەوی (24/ كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە داوا كاری گشتی فەرەنسا رایگەیاند، "دۆخی تەندروستی بكوژی سێ هاووڵاتییە كوردەكە دەخوازێت بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە پاریسی پایتەخت."
بەگوێرەی لێدوانی داواكاری گشتی ئەو پزیشكەی پشكنینی بۆ ئەو بكوژە كردووە دوای نیوەڕۆیەكی درەنگ كارەكانی تەواو بووە، لە راپۆرتی كۆتایی ئەوەی دیاریكردووە دۆخی تەندروستی ئەو كەسە بە جۆرێكە ناكرێت لە زیندان بێت، بەڵكو پێویستی بە گواستنەوەیە بۆ نەخۆشخانەیەكی دەروونی.
لە بەشێكی تری قسەكانی داواكاری گشتی هاتووە، “بۆیە رێكاری دەستبەسەركردنی لە لایەن دادوەری لێكۆڵینەوە لەسەر هەڵگیراوە تاوەكو دۆخی تەندروستی ئاسایی دەبێتەوە."
داواكاری گشتی فەڕەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، “تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكەی داناوە، كە پێشتر پیلانی بۆ هێرشكردنە سەر رەوەندی كوردی داناوە، هێرشەكەشی بە پاساوی رەگەزپەرەستی بەرانبەر هاووڵاتیانی بیانی بووە."
رۆژی هەینی كەسێكی تەمەن (69) ساڵ هێرشكردە سەر ناوەندی ئەحمەد كایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە ئەنجامدا سێ كەس كوژران و چەند كەسێكی تریش بریندار بوون.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment