بانكی ناوەندی عێراق پەنا بۆ دراوی چینی دەبات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەهای دیناری عێراقی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی دابەزیووە، بانكی ناوەندی عێراقیش پەنا بۆ یوانی چینی دەبات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/كانوونی یەكەم/2022)  حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕينەوەی دراوی هەولێر بە رووداوی رایگەیاند، لە بازاڕدا (100) دۆلاری ئەمەریكی بە (154) هەزار و (250)  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

لەبارەی هۆکاری دابەزینی دینار بەرامبەر دۆلار، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو دەڵێت، هۆکارێکی سەرەکی پشووەکانی سەری ساڵ و داخستنی بانکەکانە، هۆکارێکی دیکەش گوشاری ئەمریکایە لەسەر عێراق کە دەڵێت لە عێراق پارە بەهەدەر دەدرێت، ئەوەش وایكردووە عێراق کاری چەند بانکێکی راگرتووە.

بەگوێرەی راپۆڕتێكی ماڵپەڕی (مۆنیتۆر) بانكی ناوەندی عێراق پلانێكی هەیە لە رێگەی وەبەهێنانەوە كار لەسەر بەكارهێنانی یوانی چینی دەكات، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی دراوی عێراقیە بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی.

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە هەاتووە ستراتیژیەتی بانكی ناوەندی ئەوەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چین پشت بە دراوی چینی دەبەستێت، بانكی ناوەندی لە بەرنامەی دایە كار لەسەر یۆرۆی ئەوروپی و درهەمی ئیماراتی و دیناری ئوردنی بكات.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی مۆنیتۆر زۆربەی چەندین وڵات پەنایان بەر ئەو هەنگاوەی بانكی ناوەندی عێراقی بردووە. 

لە چەند رۆژی رابردوو جارێكی تر دراوی عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی پاشەكشەی كرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین