حكومەتی عێراق هەڕەشە لە پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

توركی جەدعان، سەردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "حكومەتی عێراق پەیامێكی هۆشداری بۆ پارتە كوردییەكانی وڵاتانی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان رەوانەكردووە، كە نابێت ئاسایشی سنوورەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بخنە مەترسییەوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) بڵاویكردەوە توركی جەدعان رایگەیاند، "حكومەتی بەغدا نیگەرانە لەوەی پارتە كوردییەكانی دەرەوەی عێراق سنوورەكانی خاكی وڵاتەی ململانێی چەكداری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی عێراق."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو سەركردە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو پارتانە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی عێراقیش دەبێت، بۆیە حكومەتی بەغدا نامەیەكی نهێنی بۆ هەندێك لەو پاراتە رەوانەكردووە، سەبارەت بەناوەڕۆكی نامەكەش لە بەشێكی ئەو نامەیە هاتووە، كە  حكومەتی عێراق بەرانبەر ئەو روداوانە بێدەنگ نابێت، بۆیە لەپێناو پارێزگاری لە سەرەوەری خۆی مافی دەستوەردانی هەیە.

سەبارەت بە داواكارییەكانی حكومەتی عێراق جەدعان ئاشكرایكرد، "بەغدا داوای چۆڵكردنی ئەو بارەگایانە و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی سنووری عێراق دەكات، چونكە بواردان بەو پارتانە دەبێتە دروستبوونی پشێویی و كێشەی ئەمنی گەورە لە هەرێمی كوردستان دروست دەكات، دەستووری عێراقیش بەروونی باسی لە هەبوونی هەر رەوت و پارتێك كردووە كە كاریگەری لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ هەبێت."

چەندین پارتی كوردی رۆژهەڵات بارەگیان لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا چەند جارێك كۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردوومانی كردوون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین