کتێبی بابەتی گشتی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

سەردار ئیسماعیل، ڕاهێنەرى نێودەوڵەتیى و یاریزانى پێشووى لەشجوانى،  وەرزشوان، کتێبێک لەسەر دەربازبوون لە قەڵەوی و کێشە تەندروستییەکانى بڵاودەکاتەوە، دەڵێت، "کتێبخانەى کوردى سەرچاوەى زۆر کەممان هەیە لەسەر زانستى خۆراک."

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/کانوونی یەکم/2022) سەردار ئیسماعیل سەبارەت بڵاوکردنەوەى نوێترین کتێبی بەناوى (دەربازبوون لە قەڵەوی) تایبەت بە نوچەنێت گوتی، "ئەم کتێبە لە حەوت بەش پێکدێت، باس لە قەڵەوی و ناساندنی قەڵەوی دەکات، هۆکارەکانی قەڵەوی و کاریگەرییە خراپەکانى و چارەسەرکردنی، هەروەها چۆنییەتی دەست پێکردنی پارێزی، باسم لە هەموو بەرنامە پارێزییەکانی خۆراک کردووە، بەڵام من هەرە باشەکانیانم باسکردووە، هەروەها چۆنیەتى دابەزاندنی کێش، کە تەنیا بە بەرنامەی خۆراک یاخود وەزرش ئێمە ناتوانین کێش دابەزێنین هەردووکیان تەواوکەری یەکترن، هاوکات باسم لە نەشتەرگیریى وەرزشی کردووە."

بە بۆچوونى سەردار ئیسماعیل کتێبخانەى کوردى سەرچاوەى زۆر کەمى تێیدا سەبارەت بە زانستى خۆراک و پێیوایە، "کەسانی شارەزامان لەو بوارە کەمە کە ئەکادیمی بن، ڕاستە ئێمە پاڵەوانمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەکادیمی نین، بۆیە دەبێت کەسانی ئەکادیمی کتێب بنووسن، دەبێت باکگراوەندێکی باشی هەبێت، چونکە بوون بە پاڵەوان تەنیا ناتوانێت دەست بە نووسین بکات".

ئەو پاڵەوانەى پێشووى لەشجوانى گووشتى، "لە بازاری هەولێر ئەو کتێبەم لە چەند شوێنێک داناوە، لەگەڵ سەنتەرەکەی خۆم، بەم نزیکانەش دەچێتە سلێمانی و دهۆک."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین