ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى: به‌هاى دۆلار به‌ به‌رزیى ده‌مێنێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

د. خه‌لیل غازى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، پێشبینى ده‌كرێت تا دواى سه‌رى ساڵ به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار وه‌ها به‌ به‌رزى بمێنێته‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ( 25/ کانونی یەکەمی/2022) د.خەلیل غازی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی تایبەت بە نوچەنێت گووتی، "بانکی ناوه‌ندى عێراق بڕێکی کەمتر لە پێویستی بازاڕ دەفرۆشێت، لەدوای ساڵی نوێیش هەموو حساباتی بازرگانی، دەبێت تەسفییە بکرێت".

هەروەها د.خەلیل غازی  هۆکارێکی تری بە دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بۆ نوچەنێت باس کرد و گوتی، "خەڵک زۆر سەفەر دەکات و رێکاری توند کراونەتە سەر فرۆشتنی دۆلار، هەتاوەکو پلانێکی نوێ ئامادە دەکەن، کە ئەویش لەوانەیە دوای سەری ساڵ بکەوێتە کار، تا ئه‌و كات له‌وانه‌یه‌ دۆلار به‌ به‌هایه‌كى به‌رز بمێنێته‌وه‌".

له‌وه‌ته‌ى له‌ كۆتایى 2020 به‌هاى دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دینار به‌ بڕیارێكى حكومه‌تى عێراق به‌رزكرایه‌وه‌، یه‌كه‌م جار به‌هاى 100 دۆلار ده‌گاته‌ نزیك 155 هه‌زار دینار، كه‌چى بڕیاره‌كه‌ى عێراق ئاسته‌كه‌ى به‌ 146 هه‌زار دینار دیارى كردبوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین