یه‌كێتى ئه‌وروپا چوار ملیۆن یۆرۆ به‌ عێراق ده‌به‌خشێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیاريدا چوار ملیۆن یۆرۆ به‌ عێراق ببه‌خشێت و بۆئه‌وه‌ى له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گرانى بازاڕى ئه‌م وڵاته‌ به‌شدار بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/كانوونى یه‌كه‌م/ 2022 یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى رایگه‌یاند، به‌خششێكى دارایى كه‌ بڕه‌كه‌ى چوار ملیۆن یۆرۆیه‌، به‌ عێراق ده‌دات.

یه‌كێتى ئه‌وروپا باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌ هۆى تێكچوونى كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵى، ناسه‌قامگیرى سیاسى، گرانى شتومه‌ك له‌ بازاڕ، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕى ئۆكرانیا و رووسیا، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ عێراقییه‌كان ناتوانن پێداویستیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى رۆژانه‌یان دابین بكه‌ن.

بۆیه‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیارى داوه‌ چوار ملیۆن یۆرۆ به‌ عێراق بدات، بۆ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ به‌شدار بێت. یه‌كێتى ئه‌وروپا روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ چوار هه‌زار ئاواره‌ ده‌درێت، بۆئه‌وه‌ى پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین