تاڵیبان بەتوندی وەڵامی حکومەتی ئێران دەداتەوە ئێران

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە کاردانەوە بە وەڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ راگرتنی خوێندنی ژنان لە ئەفغانستان نووسیویەتی: باشترە خوشکانی ناڕازی خۆیان رازی بکەن و بە ناوی هاوسۆزی هەوڵ نەدەن کێشە ناوخۆییەکانیان بۆ وڵاتەکەمان بهێنن و بێمتمانەیی لەنێو ئەفغانییەکان دروست بکەن”.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کاتێکدا دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان لە زانکۆکانی ئەفغانستان، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە کە هاوکات خۆی ئەو ژن و کچانەی ناڕازی بوون سەرکوت کرد کە خوێندکار بوون لە راپەڕینی ئەم چەند مانگەی دوایی، کە بە هۆی کوشتنی ژینا ئەمینیەوە لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقیەوە بەردەوامە.

ناسر کەنانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ٢٢ی دیسەمبەر رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک دراوسێی ئەفغانستان و هۆگری ئاشتی و سەقامگیری و گەشەسەندنی ئەم وڵاتە، بەداخەوەین بە بیستنی هەواڵی بوونی بەربەستەکان بۆ خوێندنی باڵای زانکۆ بۆ کچان و ژنان لە ئەفغانستان. 

هەروەها هیوای خواست کە تاڵیبان "بەخێرایی ئاستەنگەکان لاببات و زەمینە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بۆ خوێندکارانی نێر و مێی ئەم وڵاتە لە هەموو ئاستەکانی خوێندندا دابین بکات".

دوێنێ رۆژی یەکشەممە، لە تویتێکدا وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان بڕیارەکەی، کە لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانی جیهانەوە ئیدانە کراوە  بە "دواکەوتنێکی کاتی لە پرۆسەی ئەکادیمی" وەسف کرد.

هەر لە سەرەتایرڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی لە ئێران، زۆرێک لە کەسایەتییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کەلتووری، سیاسی و وەرزشی، ستەمکاریی ژنانیان لە ئێراندا شەرمەزار کردووە و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ ژنان، تەنانەت بووە هۆی دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێگەی ژنان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین