بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەپەلە ئێران بەجێبهێڵن ئێران

نوچەنێت

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا، رۆژی دووشەممە ٢٦ی دیسەمبەر داوای لە هاوڵاتیانی خۆی کرد لە ئێران، کە ئەو وڵاتە بە زووترین کات بەجێبهێڵن و ناوبراو هۆشداریدا لەوەی کە کۆماری ئیسلامی لەوانەیە "وەک بارمتە" دەستبەسەریان بکات.

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەلیسیا کێرن، بە دەربڕینی نیگەرانی "قووڵ" سەبارەت بە دۆخی هاوڵاتیانی بەریتانیا لە ئێران، لەوانەش ئەو هاوڵاتییانەی خاوەن دوو رەگەزنامەن، رایگەیاندووە، کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی "زۆرجار کەسانی دوو ڕەگەزنامەیی دەستگیر کردووە و وەک مۆرەی شەترەنج بەکاریان هێناوە لە یارییەکەیاندا." 

بە گوتەی ئەم بەرپرسه باڵایەی پەرلەمانی بەریتانیا، پێشینەی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەیه بۆ "بارمتەگرتنی دەوڵەتی له ئاستێکی بەرفراوان".

کێرن ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بەریتانییەکان و هاوڵاتییە ئێرانییە خاوەن رەگەزنامەی بەریتانی (دوو رەگەزنامەیی) "لەسەدا سەد" ئێران بەجێبهێڵن. ناوبراو داوای کرد، کە هەموو پێویستە هەر هاوڵاتییەکی رۆژئاوایی کە ئێستا لە ئێراندایە، بە "سەلامەتترین رێگا" ئەم وڵاتە بەجێبهێڵێت.

هۆشدارییەکەی کێران رۆژێک دوای ئەوە هات، کە سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە حەوت ئەندامی "تۆڕێکی رێکخراو"ی لە پارێزگای کرمان دەستگیرکردووە، کە لە بەریتانیاوە رابەرایەتی دەکران. سپای پاسداران لە راگەیاندراوەکەیدا ئەم گروپەی بە "زاگۆرس" ناو هێناوە و پەیوەندی داوە بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە.

ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپایی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێستای ئێراندا داوایان لە هاوڵاتییانی خۆیان کرد کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران یان بەجێهێشتنی ئێران بەدوور بگرن، بەڵام پێدەچێت لێدوانەکانی سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا، جددیترین هۆشداری بێت سەبارەت بە سەلامەتی هەموو هاوڵاتیانی وڵاتانی رۆژئاوای ئێران، کە لە ئێستادا لە ئێرانن.

ناسر کەنانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆژی دووشەممە رابردوو، پێش گوتارەکەی کێران، بە ئاماژەدان بە بەشێک لە حکومەتەکانی رۆژئاوا کە پشتیوانیان لە داخوازییەکانی خۆپێشاندەرانی ئێران کردووە و گەمارۆیان بەسەر توخمە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە، گوتی ئەم حکومەتانە "اشتباە محاسباتی" یان کردووە و گرەوییان لەسەر ئەسپی دۆڕاوە کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین