بەریتانیا سزای نوێی بۆ سەر ئێران راگەیاند ئێران

نوچەنێت: رادیۆ فەردا

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، سزای هەموو سوپای پاسداران بە گشتی و هەروەها بریکارەکانی هەناردەکردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانی بۆ رووسیا، کە بۆ کردنە ئامانجی هاوڵاتییانی سڤیلی ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن، راگەیاند.

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی دیسەمبەر، لە یەکێک لەو زنجیرە گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بە بۆنەی ١٠٠ ڕۆژی دەسەڵاتی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، جەیمس کلیڤەرلی ڕایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی "گەمارۆ دەخاتە سەر تەواوی سوپای پاسداران و تاک و کۆمپانیاکانیش دەخاتە لیستی رەشەوە". کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ رووسیا دابین دەکات.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک "سەبارەت بە رێژیمی ئێران چیتان کرد"؛ باسی لەوە کرد کە بە هۆی کردەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، ناچار بووین زۆر هەنگاو بگرینەبەر، "لەوانەش کارکردن لە سەر رێژیمی ئێران و رێگری کردن لە ئێران." بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، سزاکانی پۆلیسی ئیرشاد و دەسەڵاتدارانی دادوەری کە دادگاییکردنی خۆپیشاندەران و سزای تەواوی سوپای پاسداران و کۆمپانیا و کەسانی بەشداربوو لە ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بۆ رووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا.

بەریتانیا هاوشانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا، تا ئێستا چەندین خولی سزایان بەسەر بریکارەکانی سەرکوتکردنی خوێناویی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێران لە چوار مانگی رابردوودا و ناردنی سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بۆ رووسیا بۆ هێرش کردنە سەر ئۆکرانیا سەپاندووە.

هەروەها ریشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پێشتر رایگەیاندبوو، حکومەتی ئەو وڵاتە کاتێکی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی چالاکییە دوژمنکارانەی ئێران دادەنێت.

ئۆکرانیا دەڵێت، ئێران هەزار و ٧٠٠ سەد فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی گەیاندووەتە رووسیا و یەک لەسەر سێی ئەو فڕۆکەیە بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی و ناوچەکانی نیشتەجێبوون بەکارهێنراوە.

هەروەها دەسەڵاتدارانی رۆژئاوا لەوانە بەریتانیا، رادەستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان بۆ رووسیا پشتڕاستکردووەتەوە و سزایان بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین