سوپای پاسداران پارێزگاری دژ بەخۆپیشاندەران دەوەستێتەوە ئێران

نوچەنێت

بەگوێرەی راپۆرتێكی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە رێگەی هەزاران ئەندامی سوپای پاسداران كار بۆ راگرتنی خۆپیشاندانەكان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە حكومەتی ئێران هەزاران چەكداری سوپای پاسداران دەهێنێت بۆ پارێزگاری لە دەسەڵاتەكەی.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی كۆمەڵەی شیكاری و پێوانەی هەڵوێستەكان لە ئێران، كە ناوەندێكی لێكۆڵینەوەیە، لە پێنج كەس تەنیا یەك كەس پاڵپشتی دەسەڵاتدارنی ئێستای ئەو وڵاتە دەكەن. 

سەنام وەكیل، جێگری بەڕێوبەری پڕۆگرامەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا رایگەیاند، "ئێران ژێرخانێكی كەمی هەیە، بەڵام زۆر بەهێزە و بەهەموو توانایەكەوە هاوكاری دەسەڵاتدارانی تاران دەكەن."

لە بەشێكی تری قسانی سەنام ئاماژە بەوە دەكات، "دەسەڵاتدارانی ئێران دابەش بوونە، توندڕەوەكان هیچ شوێنێكیان نییە رووی تێكەن، بۆیە تا ئێستا ئەو دەسەڵاتە پێیوایە ماوەتەوە."

راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات، سەربارەت بە ئایندەی خۆپیشاندانەكان وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات پیانوابوو ئەو خۆپیشاندانانە نابێتە هەڕەشە بۆ رووخانی دەسەڵاتی ئێران، بەڵام بەگوێرەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكان بۆ زیاتر لە سێ مانگ بۆتە مایەی سەرسامی چاودێرانی بیانی.

سوپای پاسداران نزیكەی (210) هەزار ئەندامی هەیە، بەچڕی پارێزگاری لە حكومەت دەكات و دژ بە خۆپیشاندانە ناوخۆییەكان و هێرشە دەرەكییەكان دەیپارێزن.

پێشتریش كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ رەخنەیان ئاراستەی بەسیج و سوپای پاسداران هێزەكانی تری حكومەتی ئەو وڵاتەیان گرت، بەهۆی ئەوەی توندوتیژی دژ بەخۆپیشاندارن بەكاردەهێنن. 

لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ژینا ئەمینی كچە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن پۆلیسی رەوشت دەستگیركرا پاشان لە نەخۆشخانەیەكی تاران گیانی لەدەستدا ئەوەش ناڕەزایی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین