كاردانه‌وه‌ى جیاواز له‌ به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى توركیا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌سته‌نبۆڵ شیکاری

نوچه‌نێت

كشانه‌وه‌ی توركیا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئیسته‌نبوڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ناوخۆیی كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وته‌وه، ماڵپه‌ڕی "توركیا به‌عه‌ره‌بی" بۆچوونی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی له‌سه‌ر ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبۆڵ سه‌ر به‌ جه‌هه‌په‌ كشانه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌ به‌ كارێكی به‌ئازار ناوبرد، پێی وابوو ئه‌وه‌ پشتگوێخستنی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی ئافره‌تانه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ گۆكجه‌ گۆكچین ژنه‌ په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌ به‌رپرسی كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌رچوونی توركیای له‌و رێكه‌وتنه‌ به‌ رێگه‌دان به‌ كوشتنی ئافره‌تان وه‌سف كرد.

له‌سه‌ر ئاستی گشتی سه‌دان كه‌س له‌ ئیسته‌نبۆڵ و شاره‌كانی تری توركیا خۆپیشاندنیان دژی بڕیاری كشانه‌وه‌ی رێكه‌تنی رێگری له‌ توندوتیژی دژی ئافره‌ت كرد.

له‌ به‌رامبه‌ردا سلێمان سۆیلو وه‌زیرى ناوخۆى توركیا ئامارێكی ده‌رباره‌ی توندوتیژیه‌كان دژی ئافره‌ت بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌و وڵاته‌ دابه‌زیوه‌ به‌ به‌راورد به‌ ئه‌وروپا و جیهان.

له‌ ئاماره‌كه‌ی سۆیلو هاتبوو كه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن ئافره‌ت 13 ئافره‌ت له‌ جیهان توندتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپا بۆ هه‌ر ملیۆنێك 7 حاڵه‌ت هه‌یه‌، ده‌رباره‌ی توركیاش ده‌ڵێت: له‌ توركیا 3.8 له‌ ملیۆنێك.

لای خۆشیه‌وه‌ فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆكی توركیا له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی، "پارێزگاری له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ توركیا رێزی ئافره‌ت ده‌پارێزێت، بۆ ئه‌و ئامانجه‌ به‌رزه‌ پێویستمان به‌ گه‌ڕان نییه‌ به‌دوای چاره‌سه‌كردن له‌ ده‌ره‌وه"‌.

زه‌ها‌و زه‌مرد سه‌لجوق وه‌زیری كاروخزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاروباری خێزان رایگه‌یاند" ده‌ستوور و سیسته‌می ئێستا ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی ئافره‌تیان كردووه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین