سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریكا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەبوو فیراس حەمدانی نووسەر و رۆژنامەنووس رایگەیاند، "چاوەڕوان دەكرێت محەمەد شەیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی شانێكی باڵای حكومی سەردانی ئەمەریكا بكات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) بڵاویكردەوە ئەبوو فیراس حەمدانی رایگەیاند، "فشارێكی زۆر لەسەر حكومەتی عێراق هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەك لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق سەردانی واشنتن بكەن."

لە بەشێكی تری قسەكانی حەمدانی گوتی، "ئامانج لەو سەردانە گوێگرتنە لە مەرجەكانی ئەمەریكا، یەكەم مەرج ئەوەیە كە حكومەتی سوودانی بە شێوەی حكومەتی كازمی كاربكات، كە دراوی عێراق دابەزێنێت، ژمارەی فەرمانبەران كەمبكاتەوە."

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشكرا كرد، "ئەمەریكییەكان دەیانەوێت حكومەتی سوودانی پابەند نەبێت بە رێككەوتنی لەگەڵ چین، بەڵكوو لەچوارچێوەی ئەمەریكا بمێنێتەوە و بەشێك لە نەوتەكەی بە ئیسرائیل و بفرۆشێت."

حەمدانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەمەریكا و چین لە شەڕدان، عێراق لە كرۆكی ئەو شەڕەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی واشنتن هەژموونی لە سعوودیە و ئیمارات و میسر لە دەستداوە، ئەوەشمان لە لووتكەی بەغدا بینی، ئەمەریكاش هەموو فشارێك دەكات بۆ ئەوەی ئەو جەنگە بباتەوە."

حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شەیاع سوودانی ماوەی دوو مانگە دامەزراوە، تا ئێستا رووبەڕووی چەند قەیرانێك بۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین