رووسیا ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رۆكى ئۆكرانيا بۆ ئاشتى ره‌تده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا پلانى فۆلۆدیمێر زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا بۆ ئاشتى ره‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌ جۆرێك له‌ "وه‌هم"ى ده‌زانێ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 رووسیا له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى، یه‌كه‌م هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ 10خاڵییه‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى ئۆكرانیاوه‌ بۆ ئاشتى و كۆتایهێنان به‌ شه‌ڕ رایگه‌یاندووه‌. 

سێرگى لاڤرۆڤ ده‌ڵێ، "مۆسكۆ كار به‌و پلانه‌ ناكات كه‌ سه‌رۆكى ئۆكرانیا وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دانوستاندن پێشكه‌شى كردووه‌، مۆسكۆ پێیوایه‌ هێشتا ئۆكرانیا ئاماده‌نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى راسته‌قینه‌ى ئاشتى بكات".

یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانى پلانه‌كه‌ى زیلینسكى كشانه‌وه‌ى رووسیایه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ئۆكرانیا و دوورگه‌ى كریمیا، كه‌ لاڤرۆڤ ئه‌و خاڵه‌ به‌ "وه‌هم" ده‌زانێت و ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر ئه‌م پلانه‌ ئێمه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین".

دوێنێ سه‌رۆكى ئۆكرانیا له‌ رێگه‌ى په‌خشێكه‌وه‌ پلانێكى 10خاڵى بۆ وه‌ستانى شه‌ڕ و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ رووسیا پێشكه‌ش كرد، له‌ پلانه‌كه‌ هاتووه‌، هێزه‌كانى رووسیا بۆ سنووره‌كانى پێشوو بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ى له‌ رووسیا به‌ هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ تۆمه‌تبارن وه‌ك تاوانبارى جه‌نگ بدرێنه‌ دادگا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین