له‌ عێراق 14 هه‌زار كه‌س به‌ هۆى بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر گیراون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ عێراق 14 هه‌زار كه‌س به‌ هۆى بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ ماوه‌ى 2022 ده‌ستگیركراون، په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن ده‌بێت یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/ كانوونى یه‌كه‌م/ 2022 له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئامارێكى فه‌رمى عێراق كردووه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات له‌م ماوه‌ى ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 14 هه‌زار كه‌س به‌ تۆمه‌تى فرۆشتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ عێراق ده‌ستگیركراون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌ لێدوانێكى سه‌گڤان سندى په‌رله‌مانتارى عێراق كراوه‌ كه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایشه‌ و گوتوویه‌تى، "ده‌بێت یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر هه‌موار بكرێته‌وه‌".

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ یاساكه‌ له‌ ساڵى 2017 یاساكه‌ هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌، سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ بازرگانى به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن له‌ گرتنى هه‌تاهه‌تایى بۆ پێنج ساڵ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش بۆشاییه‌كى یاسایى دروست كردووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین