ئەڵمانیا: هیچ هۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران نابینین ئێران

نوچەنێت: رادیۆ فەردا

وەزارەتی دەڕەوەی ئەڵمانیا رۆژی چوارشەممەی رابردوو، جەختی لەوە کردەوە، که وڵاتەکەی هۆکارێک نابینێت بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی به ناوی بەرجام و بەرلین هێشتا نیگەڕانی ناڕەزایەتییەکانی ئێرانه.

کریستوفر بێرگەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەرلین راگەیاند: لە روانگەی ئێمەوە لە ئێستادا هیچ ئاماژە و هۆکارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەڵمانیا چەندینجار بەڕوونی رایگەیاندووە "ئەم دانوستانە لەم کاتەدا ئەنجامنادرێت".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی کرد، کە گرینگی سەرەکی بەرلین لەسەر دەستپێکردنی خێرای دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران نییە، بەڵکو پشتیوانی لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم وڵاتەیە.

کریستوفر بێرگەر دەڵێت "سەرنجی ئێمە لە ئێستادا لەسەر دانوستان نییە، بەڵکو روو لەو لەو خەڵکەیە کە  راپەڕیون بۆ ئەوەی بە ئازادی و کەرامەتەوە بژین، هەروەها زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر تاران لە رێگەی سزا نوێیەکانەوە بۆ ئەوەی واز لە چەوساندنەوەی خەڵک بهێنێ."

لە کاتێکدا ئەڵمانیا دەڵێت هیچ هۆکارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانەی سەفەرەکەیدا بۆ عومان "هەوڵە جددییەکانی" عومان بۆ نێوەندگیری بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی راگەیاند.

هاوبەشە ئەوروپییەکانی بەرجام و ئەمریکا دەڵێن، چەند مانگێک لەمەوبەر لایەنەکان "زۆر نزیک بوون" لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام، بەڵام ئێران بە خستنەڕووی لەناکاو مەرجی پێشوەختەی "قبووڵنەکراو" نەیتوانی بگاتە رێککەوتنی ئەتۆمی ڤیەننا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین