ترەمپ هەوڵی دامەزراندنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە ئەندامبوونی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەوانە لە تویتەر و فەیسبووک دوای پەلاماری گرووپێک لە لایەنگرە تووڕەکانی بۆ سەر کۆنگرێس سڕ کراوە، دەیەوێت لە ماوەی دوو بۆ سی مانگی داهاتوودا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دامەزرێنێت.

بە پێی هەواڵێکی "رادیو فردا"، جەیسۆن میلێر، یەکێک لە وتەبێژانی هه‌ڵمه‌تى هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢٠، ڕۆژی یەکشەم ٢١ی ئادار لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوز بەڵێنی دا کە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە "سەر لەنوێ گەمەکە پێناسە دەکاتەوە".

بەڵام سەبارەت بۆ چییەتی و چۆنیەتی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ڕوونکردنەوەی نەدا. ئەو تۆڕەی کە دۆناڵد ترەمپ پێشتر زیاترین سوودی لێ وەرگرتبوو، تویتەرە، بە شێوەیەک کە تەنانەت هەندێ لە بڕیارەکانی ئیدارەکەی خۆی سەرەتا لە ڕێگەی تویتەرەوە ڕادەگەیاند.

تویتەر هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند سەرقاڵی پێداچوونەوەیە لە سیاسەتەکانی خۆی سەبارەت بە ئەکاوەنتەکانی ڕابەرانی جیهانە و دەیەوێ وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا ڕابەرانی جیهانیش دەبێ پێڕەوی لە هەمان ئەو ڕێوشوێنانە بکەن کە بەکارهێنەرانی تر دەیکەن یا نا.

تویتەر و فەیسبووک ئەکاونتی دۆناڵد ترەمپیان بە تۆمەتی بانگهێشتکردن بۆ خۆپیشاندان لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کە بووە هۆی پەلاماردانی کۆنگرێس، سڕ کرد. ئەو تۆڕانە ئێستا بە شوێن ڕێگایەکەوەن بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەکاونتی سیاسەتوانان و بەرپرسانی دەوڵەتەکان. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین