سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركيا: هەڵبژاردنەكان دواناخرێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
مستەفا شەنتوپ، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا تیشك دەخاتە سەر چەند پرسێكی پەیوەست بە وڵاتەكەی و سەبارەت بە داواكارى ئۆپۆزسيۆن بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى توركيا رايگه‌ياند، "وه‌كو ئه‌وه‌ى برياردراوه هه‌ڵبژاردنه‌كان له (18)ى حوزه‌يرانى ساڵى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر بريارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ش بدرێت ئه‌وكات ماوه‌كه‌ى (60) رۆژه، پێشبينى ناكه‌م پێش شەشى نيسان بڕيارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بدرێت."
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركيا، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ په‌يامنێرانى په‌رله‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ساڵى (2022) كرد، سه‌باره‌ت به پروپاگه‌نده‌كانى ئۆپۆزسيۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌خته گوتی، "هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا له (18)ى حوزه‌يرانى ساڵى داهاتوو له هه‌مان به‌روارى بريارمان له‌سه‌رداوه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك بريارێكى له‌م جۆره بدرێت ماوه‌ى (60) رۆژ ده‌خايه‌نێت، بريار له‌سه‌ر هێنانه پێشى هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست په‌رله‌مان و سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمه. هه‌روه‌ها پێشبينى ئه‌وه‌ناكه‌م تاوه‌كو شەشى نيسان بريارى له‌م جۆره بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردن. "
مەستەفا شەنتوپ ئاماژەی بەوەكرد، "گرينگترين ڕووداو له‌ساڵى (2022) له سه‌ره‌تا شه‌ڕى رووسيا و ئۆكراينا بوو، كاريگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ناوچه‌كانى توركيا و هه‌موو جيهان هه‌بووه و زياتريش ده‌بێت، هێواش هێواش كاريگه‌ريه‌كانى ئه‌م شه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت بۆته هۆى كۆچ و قه‌يرانى خۆراك وزه زياتر هه‌ستيان پێده‌كه‌ين. سه‌باره‌ت به دۆزينه‌وه‌ى يه‌ده‌گى غازى سروشتى بۆ توركيا زۆر گرينگه. پێشبينى ئه‌وه‌كراوه ماوه‌يه‌كى زۆره ئه‌م گازه لێره بێت و يه‌ده‌كێكى زۆر ده‌ڕبردراوه، ره‌نگه زياتريش گازى سروشتى هه‌بێت. دۆزينه‌وه‌ى گازى سروشتى بۆته هۆكارى ئه‌وه‌ى توركيا وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ گازى سروشتى. لێره‌دا كێشه له دابينكردنى گازى رووسيا بۆ ئه‌وروپا هه‌يه بۆماوه‌يه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركمانستان ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته واژۆكرد هه‌نگاوێكى گرينگه چونكه توركمانستان يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له پله‌ى چواره‌مى يه‌ده‌كى گازى سروشتييه له جيهان."
دەربارەی به سويد و فينلانداش ده‌ڵێت، "سه‌رۆكى په‌رله‌مانى هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه له (17 و 18)ى مانگى يه‌كى ساڵى داهاتوو دێنه توركيا بۆ كۆبوونه‌وه. له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سويد دوو جار كۆبومه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى فينلانداش يه‌ك جار، ئه‌وه‌ى من ده‌يبينم له‌راستيدا هه‌ردوو وڵات ده‌يانه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێبكه‌ن كه له‌گه‌ڵ توركيا واژويانكردووه، هه‌تا وه‌كو سه‌رۆك وه‌زيرى سويد هاته سه‌ردانم. شتێكى زۆر سه‌يرى گوت، گوتى كاتێك ده‌لێين مه‌ترسى ئه‌منى بۆ سه‌ر سويد هه‌يه رووسيامان دێته مێشك و بير‌ى لێده‌كه‌ينه‌وه. تاوه‌كو ئێستا بيرمان له مه‌ترسى ئه‌منى توركيا نه‌كردۆته‌وه به‌ڵام له ئێستادا بير له مه‌ترسيه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه بۆ سه‌ر توركيا. "
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركيا ئاشكرايكرد كه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه نۆبڵى ئاشتى به‌ده‌ست بێنێت بۆ ساڵى 2022 به هۆى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌م ساڵه ئه‌نجامى داوه و راشيگه‌ياند، "به‌هۆى هه‌وڵه دبڵۆماسيه‌كانى ئاشتى نێوان رووسيا و ئۆكراينا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانم وه‌كو كانديد بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى پيشانداوه، من داواكارييه‌كم پيشانداوه، وڵاتانى ديكه‌ش داواكارييان ده‌بێت."
سەرچاوە: حوڕییەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment