"دوژمنى هاوبه‌ش" ئایا كورد باجى نزیكبوونه‌وه‌ى توركیا و سووریا ده‌دات؟
نوچه‌نێت
دواى دابڕانێك كه له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى سووریاوه له 2011 به‌رده‌وامه، مۆسكۆ رۆژى چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى بە هه‌ر دوو وه‌زیرى به‌رگرى توركیا و سووریا كرد، به‌ر له‌م هه‌نگاوه ئاماژه‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌م دوو وڵاته هه‌بوو، به‌گوێره‌ى شرۆڤه‌كاران ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه هێزه كوردییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م دوو بژارده كه شیرینترینیان تاڵه. ئایا دیارترین زانیارى له‌سه‌ر ئه‌م دیداره چییه؟ ئایا چاوه‌ڕوانى چ هه‌ڵوێستێك له بەڕێوەبەرایەتی خۆسه‌رى كوردى ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتى ده‌كرێت؟ كه ده‌مێكه ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانى ده‌كات له باكوورى سووریا.
رووسیا و توركیا و سووریا
ئامانجیان له‌ناوبردنى هه‌سه‌ده‌یه
دۆستایه‌تییه‌ك بوو به دوژمنكاریى
به‌ر له هه‌ڵگیرسانى ناڕه‌زاییه‌كان و جه‌نگى سووریا له ساڵى 2011، توركیا هاوپه‌یمانى ئابوورى و سیاسى سه‌ره‌كى سووریا بوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا هه‌بوو، كه‌چى له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ناڕه‌زاییه‌كان له دژى به‌شار ئه‌سه‌د، په‌یوه‌ندییه‌كانیان سه‌راوژێر بووه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى توركیا له ئادارى 2012 باڵیۆزخانه‌كه‌ى له دیمه‌شق داخست، ئه‌ردۆغان چه‌ند جارێك ئه‌سه‌دى به "تاوانبار" وه‌سف كرد و ئه‌سه‌دیش هاوتا توركییه‌كه‌ى به "دز" و "پاڵپشتى تیرۆر"وه‌سف ده‌كرد. توركیا پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى سیاسى ده‌كرد و له ئیستەنبۆڵ پێشوازى له دیارترین پێكهاته‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌كرد، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ى پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى چه‌كدار بكات و داڵده‌ى نزیكه‌ى چوار ملیۆن ئاواره بدات.
هه‌رچه‌نده توركیا له 2016 وه سێ هێرشى كردووه‌ته سه‌ر جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان و به‌مه‌یش ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى سووریا داگرتووه، به‌ڵام راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووى دیمه‌شق نه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نیا له ساڵى 2020 نه‌بێت كه به شێوه‌یه‌كى سنووردار بوو هه‌ر زوو به ناوبژیوانى رووسیا كۆتایى هات.
ئاماژه‌كانى نزیكبوونه‌وه
دواى ساڵانێك دابڕان، به‌ره‌به‌ره ئاماژه‌كانى نزیكبوونه‌وه ده‌ركه‌وت، له په‌راوێزى لووتكه‌ى هه‌رێمایه‌تى له 2021 هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه گفتوگۆیه‌كى كورتى نافه‌رمییان كرد، له ئابى هه‌مان ساڵ مه‌ولوود چاویشئۆغڵو داواى ئاشتبوونه‌وه‌ى رژێمى سووریا و ئۆپۆزسیۆنى كرد، ئه‌و كاته‌یش ئه‌نقه‌ره دانى به‌وه‌نا كه له‌سه‌ر ئاستى ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌یه.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى هێرشكردنه سه‌ر كورد، ئه‌ردۆغان له تشرینى دووه‌مى رابردوو باسى له ئه‌گه‌رى دیدارى ئه‌سه‌د كرد و مانگى رابردوویش هه‌مان ئاماژه‌ى دووباره كرده‌وه دواى ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى دیدارارێك له‌نێوان وه‌زیرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه. به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌كان رووسیا رۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌بینێ له نزیككردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو هاوپه‌یمانانه‌ى كه دوژمنى هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌وانیش جه‌نگاوه‌ره كورده‌كانن.
مۆسكۆ رایگه‌یاند، له گفتوگۆى وه‌زیرانى به‌رگرى رووسى، سێرگى شویگو، توركى خڵوسى ئاكار، سوورى عه‌لى مه‌حموود، باسى رێگه‌چاره‌كانى ته‌نگژه‌ى سووریا و مه‌سه‌له‌ى ئاواره‌كان كردووه، هه‌روه‌ها باسى كۆششى هاوبه‌شیش كراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گرووپه توندڕه‌وه‌كان، بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌م گرووپانه بهێنێ. ئه‌م سێ وڵاته‌یش به ئه‌رێنى باسى دیداره‌كه‌یان كردووه، ته‌نانه‌ت مۆسكۆ و دیمه‌شق جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى به‌رده‌وامبوونى گفتوگۆكان كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌قامگیركردنى سووریا.
به‌سام ئه‌بوعه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى دیمه‌شق بۆ توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى بۆ ئاژانسى فرانس پرێس باس له‌وه ده‌كات ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئاستى دیداره‌كانى نێوان دوو وڵاته‌كه‌ى له ئاستى ئه‌منییه‌وه به‌ره‌و ئاستى وه‌زارى به‌رزكرده‌وه و به پێویستى ده‌زانێت “لایه‌نه عاقڵه‌كان” له دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره راى گشتى ئاماده بكه‌ن بۆ دیدارى زیاتر له قۆناغى داهاتوودا و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى به‌رزتریش.
هاوئاهه‌نگى به‌ر له ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كۆبوونه‌وه‌كه گرێدراوى ئه‌و پێشڤه‌چوونانه بوو كه په‌یوه‌ندیان به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا هه‌بوو كه بڕیار بوو له باكوور ئه‌نجام بدرێت، مۆسكۆ له‌م روانگه‌یه‌وه كارى كرد، تا كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئاستى وه‌زیرانى به‌رگرى بگوازرێته‌وه، ئه‌مه‌یش مانایى ئه‌وه‌یه كارێكى مه‌یدانى سه‌ربازى هه‌یه ده‌بێت به وردى له هه‌ر سێ لایه‌نه‌وه هاوئاهه‌نگى بۆ بكرێت.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواى ئه‌وه دێت، له 20 تشرینى دووه‌م توركیا زنجیره‌یه‌ك هێرشى ئاسمانى و بۆردومانى ئه‌نجام دا، كه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هێزه كوردییه‌كانیان ده‌كرده ئامانج و ئه‌ردۆغانیش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى ده‌كرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه له سنووره‌كانى توركیا.
یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه بڕبڕه‌ى پشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتن، له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به "تیرۆریست" ناوده‌برێن، ئه‌نقه‌ره ئه‌وان به باڵى پارتى كرێكارانى توركیا ده‌زانێت، كه ده‌یان ساڵه ئه‌و پارته له دژى توركیا یاخبووه. چه‌ندان گه‌ڕى دانوستاندن له‌نێوان حكومه‌تى سووریا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى كوردى هه‌بوو شکستیان هێنا، كه ئێستا ناوچه‌یه‌كى فراوانیان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا له‌ژێر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ردایه، ئه‌م ناوچانه‌یش دیارترین كێڵگه‌ى نه‌وتى و رووبه‌ڕێكى فراوانى كشتو‌كاڵى له‌خۆ ده‌گرێن، كه زوو یان دره‌نگ دیمه‌شق داواى گێڕانه‌وه‌یان ده‌كات.
نی‌ك هیراس توێژه‌ر له په‌یمانگاى "نیولاینز" به فرانس پرێس ده‌ڵێ، "ئه‌ردۆغان له‌ژێر فشاردایه بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسۆنێكى سه‌ربازى له سووریا ئه‌نجام بدات و ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ى سوورییه‌كانى توركیا بۆ وڵاتى خۆیان بگێڕێته‌وه، ئه‌مه به‌ر له واده‌ى هه‌ڵبژاردنى توركیا كه له حوزه‌یرانى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌سه‌د گڵۆپى سه‌وز بۆ هێرشێكى ئاسمانى دژ به كورد دابگیرسێنێ، ئه‌وا زوو شه‌ڕى تر‌ى به‌داوه‌وه دێت".
كورد له به‌رده‌م بژارده سه‌خته‌كان
له‌وه ده‌چێ ئه‌و بژاردانه‌ى له به‌رده‌م كورد هه‌بن سه‌خت بن، ئه‌وان كه زۆر به دلێرى ساڵانێك به‌ره‌نگارى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بوونه‌وه. ئه‌مه‌یش به هۆى به‌رژوه‌ندییه‌كى هاوبەشه له‌نێوان ئه‌و سێ وڵاته له كۆتایى هێنان به ده‌سه‌ڵاتى كورده‌كان و لاوازكردنى پاڵپشته‌كه‌یان كه واشنتنه، ئه‌میش له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا ته‌نیا به‌وه وه‌ستاوه هۆشدارى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كان بدات.
دیدارى سێقۆڵى بۆ له‌ناوبردنى هێزه كوردییه‌كان
له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو
فابریس باڵانش توێژه‌رى فه‌ڕه‌نسى و پسپۆڕ له كاروبارى سووریا ده‌ڵێ، "ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌ر سێ وڵات له‌ناوبردنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته". به‌گوێره‌ى تێگه‌یشتنى باڵانش ئه‌نقه‌ڕه ده‌یه‌وێ له هه‌ڕه‌شه‌ى كورد له سنووره‌كانى رزگارى بێت، كه‌چى رووسیا ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانى ئه‌مریکا كه هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته له‌ناوببات و له به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌ى به‌هێز بكات كه به‌شار ئه‌سه‌ده، به‌ڵام دیمه‌شق ده‌یه‌وێ خاكه‌كه‌ى بگێڕێته‌وه و سامانه نه‌وتییه‌كه‌ى له كورد وه‌ربگرێته‌وه كه به هۆى په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رگه‌ى گرتوون. هه‌روه‌ها دیمه‌یشق چاوه‌ڕوانى ئه‌وه له توركیا ده‌كات گرووپه توندڕه‌وه‌كان له ئیدلب له‌ناوبه‌رێت" ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ده‌سته‌ى ته‌حریرى شام كه پێشتر به به‌ره‌ى نوسڕه ناسرابوو، هه‌ر ئه‌م گرووپه له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێكى تر ده‌سه‌ڵاتی خۆى به‌سه‌ر نیوه‌ى رووبه‌رى ئیدلب و ده‌وروبه‌رى له باكوورى رۆژئاواى سووریا سه‌پاندووه.
ئه‌گه‌رهاتوو كورد داواى ئه‌نقه‌ره بۆ كشانه‌وه به دوورى 30 كیلۆمه‌تر له سنووره‌وه ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌وا دیدارى سێقۆڵى بزوێنه‌ر ده‌بێت بۆ داگیركارى توركیا. باڵانش روونیشى ده‌كاته‌وه، "هێرشى توركیا ته‌نیا مه‌سه‌له‌ى كاته و ئه‌ردۆغان پێویستى به سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر كورددا له سووریا، ئه‌مه له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردن".
سه‌رچاوه: DW
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment