هونەر عەبدولئەمیر: لەسەدا (90٪ )ی قوتابخانەکانی هەرێمى کوردستان مامۆستای وانەی میوزیکیان نییە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

هونەر عەبدولئەمیر مامۆستا و دامەزرێنەری ئۆکێسترای منداڵانی کوردستان، لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، "پێویستە گرنگی بەوانەی میوزیک بدرێت و ئامێرو مامۆستای تایبەت بەوانەی میوزیک بۆ قوتابیان دابین بکرێت لەلایان وەزارەتی پەروەردە."

هونەر عەبدولئەمیر مامۆستا و دامەزرێنەری ئۆکێسترای منداڵانی کوردستان، لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، "پێویستە گرنگی بەوانەی میوزیک بدرێت و ئامێرو مامۆستای تایبەت بەوانەی میوزیک بۆ قوتابیان دابین بکرێت لەلایان وەزارەتی پەروەردە."

هونەر عەبدولئەمیر، لە بەشێکى ترى دیمانەکەى باس لەوە دەکات، توانیویەتى یەکەم ئۆکێسترای منداڵانی کوردستان دابمەزرێنێت و ئێستا ئەم ئۆکێسترایە (100) میوزک ژەن تێیدا ئەندامە.

دەقی دیمانەکەی نوچەنێت لەگەڵ مامۆستا هونەر عەبدولئەمیر، دامەزرێنەرى ئۆکێسترای منداڵانی کوردستان: 

نوچەنێت: وەک دەزانین دایکی بەڕێزتان شانۆکارە تۆ چۆن ڕێچکەی موزیکت گرتە بەر؟

هونەر عەبدولئەمیر: من حەزێکی زۆرم بۆ هونەری شانۆو سینەما هەیە، ئەمەش بەهۆی کاریگەری دایکم کە لەبواری شانۆگەری و درامادا کاری کردووە، هەر ئەوەش بوو زۆر بۆ من قورس بوو بریار بدەم هونەری شانۆ هەڵبژێیرم یان هونەری میوزیک، بەڵام لەکۆتاییدا بریارمدا هونەری میوزیک بخوێنم، لەبەر ئەوەی لەمنداڵییەوە لە هەموو ئاهەنگە خێزانییەکانمان مامۆستای ئەزیزو خۆشەویستم ماموستا (مەغدید شیخ ئۆغلۆ) بەدەنگە خۆش و ژەنینی ئامێری کەمان کە هەر ئەم هۆکارە بوو حەزێکی زۆرم بۆ میوزیک هەبێت و بووە هۆکاری ئەوەی کە بڕیار بدەم ئامێری کەمان وەک خۆشەویستترین ئامێر بێت لەلام، بۆیە ئامێری کەمان بووە هۆى بەرەو پێشچوونم لەژەنینی ئامێیری ڤیۆلین زۆر سوپاسی ئەکەم بۆ هەموو هەوڵ و ماندووبونی، لێرەشەوە بەپێیوستی دەزانم سوپاسی هەموو مامۆستاکانم بکەم کەوانەکانیان فێرم کردووە بۆ بەرەوپێش چوونم لەژەنینی سەرەکیم لەپەیمانگا و کۆلێژی هونەرە جوانەکان هەموو قوتابیەک دەبێت وەفای هەبێت بەرامبەر مامۆستاکانی و ئەو کەسانەی هاوکاری بوون.

نوچەنێت: وەک دەزانین ئۆکێسترای منداڵانت دامەزراندووە، ئایا لە قوتابخانەی حکومی بووایە هەمان شت دەکرا؟

هونەر عەبدولئەمیر: سەبارەت بەدروست کردنی ئەم ئۆکێسترایە لەقوتابخانەی حکومی بەدڵنیایەوە دەکەین بەمەرجێک وەک قوتابخانەکانی ئەهلی گرنگی بەوانەی میوزیک بدرێت و ئامێر و مامۆستای تایبەت بەوانەی میوزیک یان بۆ دابین بکرێت ولەلایەن وەزارەتی پەروەردە هاوکاری بکرێین لەگەڵ قوتابخانەکان، بەڵام بەداخەوە هەتاکو ئێستا لەسەدا (90٪ )ی قوتابخانەکانی هەولێر و کوردستان مامۆستای وانەی میوزیکان نییە لەقوتابخانە.

بۆیە بەمشێوەیە میوزیک لە وڵات بەرەو پێش ناچێت، زۆر بەداخەوە تاکو ئێستا کەسێکی خەم خۆر نەبووە بیر لەوانەی میوزیک و گرنگی ئەم وانەیە بخوات و کاری لەسەر بکات چەندەها ساڵ وەزیرێکی پەروەردە وەزیری ڕۆشنبیری نەیان توانیوە کار لەسەر بەرەو پێش چوونی هونەری کوردی بکەن بەداخەوە لە هەموو وڵاتانی پێش کەوتوو گرنگیەکی زۆر تابیەت بەوانەی میوزیک دەدەن تێگەشتنیان هونەر بەگشتی و بەتایبەتی میوزیک هەیە بۆ لەبواری هونەر زۆر سەرکەوتوون هەر بۆیە دەڵێم وەزیری پەروەردەو وەزیری ڕۆشنبیری بەرپرسی یەکەمن لە لەناو چوونی هونەری میوزیک و کلتوری خۆمان و لەناو بردنی، چونکە هیچ گرنگیەک بەوانەی میوزیک نادرێت لەوەزارەتی پەروەردەوە لەلایەن زۆربەی ئیدارەی قوتابخانەکان بەچاوێکی کەم سەیری وانەی میوزیک و هونەر دەکرێت هیچ بەهایەکی بۆ دانانێین بگرە سوکایەتیش بەوانەکە دەکەن چونکە لێ تێنەگەیشتوون.

نوچەنێت: چۆن بوو دامەزراندنى بیرۆکەی ئۆکێسترای منداڵانت بۆهات؟

هونەر عەبدولئەمیر: لەساڵی (2015) ئەم بیرۆکەیەم بۆ هات کە ئێمەی کورد وەک و هەموو مرۆڤانی سەر روویی زەوی لەبواری میوزیک کاربکەین و ئۆکیسترای تایبەت بەمنداڵانمان هەبێت، هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی دونیا بۆ پەروەردەکرنی منداڵ بەمیوزیک ژەنین و لەوڵاتی خۆمان بۆشایەکی گەورەی هەیە، لەپەروەردەکردن و فێرکردنی ئامێری میوزیکی یان هەر بوارێکی هونەری بێت، هەر بۆیە منیش بە پێویستیم زانی کار لەسەر دروست کردنی ئۆکێسترای منداڵان بکەم تا ‌‌‌‌‌(2017) بەردەوام بووم لەفێرکردنی قوتابیەکانم بەشێوەیەکی ئەکادیمی وانەکانم فێریان دەکرد بۆ فێربوونی تیۆری میوزیک، بەڕاستی زۆر سەخت بوو بۆ من بەتەنها کارکردن لە دروستکردنی ئۆکیسترایەک، کە هەموو ژەنیارەکان قوتابی بوون، هەموو وانەکانی تریشیان هەبوو، هەموو کارکردنم لەگەڵ قوتابیەکانم لەکاتی دەوام بوو زۆر سەختە، خەونێکی واگەورە بەدی بێیت ،کە لەهەفتەیەکدا یەک دەرس وانەی موزیکیان هەبوو، دەبوایە لە هەر پۆلیک چەند قوتابیەک لەکاتی دەرس فێریان بکەم دواتر لەکاتی پشوو نان خواردن هەمویان کۆکەمەوە زۆر سەخت بوو  زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە هاوکارم بوو بۆ ئەوەی بگەم بە ئاماج و خەونەکەم بۆ دامەزراندنی ئۆکێسترای منداڵان ئیشقی رووناکی نێو دەوڵەتی یەکەمجار لەقوتابخانەکەی خۆم دەستم پێی کرد یەکەم نمایشمان لەپێش بڕگەی ئۆڵومپیاتی موزیک بوو کەلە بەژداری هەموو قوتابخانەکان بوو.

سوپاس بۆخوا توانیم زۆر بەباشی نمایشی خۆمان بکەین ئەویش بە ئامادەکردنی سەمفۆنیایی ژمارە(40) ی نەمادیۆس مۆزات بوو کە لەلایەن لێژنەیەکی میوزیکی تایبەت و بەتوانا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرا، لێژنەیەکیش لە چەند مامۆستایەکی بە ئەزموون و بەتوانا پێکهاتبوون، لە پێشبڕکێکەدا توانیم پلەی یەکەم بەدەست بێنم لەسەر هەموو قوتابخانەکان، بۆیە بڕیارمدا ئۆکێسترا گەشە پێبدەم و گەورەتری بکەم لە ڕووی ژمارەی ژەنیارەکانەوە، کە هەموو قوتابخانەکان بەیەکەوە کۆ بکەمەوە ئۆکێستراکە گەورەتر بکەم، خەونەکەشم گەورەتر بکەم، هەر لەهەمان ساڵدا توانیم لەهۆڵی پێشەوا لەفێستیڤاڵی زمان و کولتووری کوردی بەژداربم لەبواری هونەری کە بە ئامادەبوونی هەزاران بینەر ئەم ئۆکێسترایە پێشکەشی میوانانی فیستێڤاڵەکە بکەم سوپاس بۆ خوا زۆر نمایشیکی ناوازە و باشمان پێشکەش کرد، لە ساڵی (2017) تا ئێستاش ئەم ئۆکێسترایە بەردەوامە و ژمارەی قوتابیەکان لەزیاد بووندایە، ئەم ئۆکێسترایەم بردۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر و کۆلێژی هونەر جوانەکانی هەولێر و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لاوکی ناحکومی، بۆنمایشی چەند پارچە میوزیکی کوردی و جیهانی کۆتا نمایشمان لەساڵی (2022) بوو توانیم بە بەژداری زیاتر لەهەر (100)قوتابی نمایشی خۆمان ئەنجام بدەین.

نوچەنێت: وەکو ژەنیارێک ساڵی چەند دەستت بەژەنین کردووە؟

هونەر عەبدولئەمیر: من لە 12-11-1988 لە شاری هەولێر گەرەكی شۆڕش لەدایك بووم، لە بنەماڵەیەکی هونەری گەورە بووم دایکم یەکێکە لە هونەرمەندە دێرینەکانی بواری شانۆ و درامای کوردی چەندەها ساڵ خزمەتی هونەری کوردی کردووە لە هەولێر، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەڵۆ و ناوەندی لە قوتابخانەی هەڵگورد تەواو كردووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر بەشی میوزیك (2008-2009) دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکان زانکۆی سەڵاحەددین هەولێر بەشی میوزیك (2012-2013) تەواو کرد، لە ساڵی (2004) دەستم بەكاری هونەری كردووە بە ژەنینی ئامێری کەمان، لە ساڵی (2007) بومە ئەندامی ئۆرکێسترای کوردستان- هەولێر و بەشداری چەندەها کۆنسێرتی كردووە، لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان وەكو (جۆرجیا- بولغاریا- ڕۆمانیا)، چەند کۆنسێرتێکمان بەهاوبەشی لەگەڵ ئۆکێسترا و سەمفۆنیای جۆرجیا ئەنجامداوە، ئەندامم لە (ئۆرکێسترای نیشتیمانی عێراقی ساڵی (2007) ئۆرکێسترای نیشتیمانی کوردستان- گروپی بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر- گروپی بەشی میوزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر- گروپی ڕەسەن)، لە ئێستادا مامۆستام لە بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی (لاوک)ی ناحکومی و بەڕێوەبەری هونەری لە قوتابخانەکانی (ئیشق و نیلۆفەری) نێودەوڵەتی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین