لە بەغدا مامەڵە بە دراوی ئەلیتكرۆنی زیادی كردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

چەند بانكێكی عێراقی بە وەزارەتی داراییان راگەیاند، "ملیۆنان دینار لەلایەن بەشداربووانیان بۆ كۆمپانیایەك كە چالاییەكانی نەزاندراوە راكێشكراوە، لە هەمانكات ملیۆنان دیناری تر لەلایەن ژمارەی ترەوە خراوەتەوە سەر ئەو بانكانە." ئەوەش بۆتە جێگی گفتوگۆ كە لەپشت پەردەوە چی روودەدات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (یەكی/كانوونی دووەمی/2023) ماڵپەڕی (ئەخبار ئان) بڵاویكردەوە بانكەكانی رافیدەین و رەشید و بازرگانی بە وەزارەتی داراییان راگەیاندووە، ملیۆنان دینار لە بانكەكانیان راكێشكراوە بۆ كۆمپانیایەك كە چالاكییەكانی دیار نییە، لە هەمان كات سەدان ملیۆنی دیناری تر لەلایەن كەسانێكی ترەوە لە بەغدا و بەسڕ ە هەرێمی كوردستان و هەولێر و پارێزگاكانی تری عێراق خراوتەوە سەر ئەم بانكانە.

ئەو چالاكییە بەرفراوانە گومانی ئەوەی دروستكردووە كە لەپشت پەردە چی روودەدات، لەبەرانبەردا وەزارەتی ناوخۆ چەند خێزانێكی لە بەغدای نوێ و مەنسوورە و ناوچەكانی تر دیاریكردووە كە زۆر بەخێرایی دەوڵەمەندبوون و بوونەتە خاوەنی ئۆتۆمبێلی گرانبەها و ڤێلا و خانوونی گەورە، ئەوەش گومانی دروستكردووە كە جووڵەیەكی ناسروشتی هەیە.

سەبارەت بە رێكارەكانیش وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڕێوبەرایەتی گشتی راسپاردووە پشكنینی دارایی بۆ ئەو ناوچانە بكات، بە ئامانجی زانینی سەرچاوەی دارایی ئەو كەسانە، سەبارەت بەو پشكنینەش ئیدارەی گشتی رایگەیاندووە (66) كەس بەشێوەیەكی خێرا سامانەكەیان زیادی كردووە، كە هەندێك لەوانە فەرمانبەری حكومەتن، مووچەی مانگانەیان لە ملیۆنێك دینار تێناپەڕێت.

لێكۆڵینەوە لەگەڵ (25) كەس كراوە دەركەوتوو بە بەڵگەوە ئەو پارەیان لە ڕێگەی دراوی ئەلیكترۆنی لەسەر ئینتەرنێت بەدەست هێناوە، لە رێگەی كۆمپانیەكی نوێ كە بارەگا سەرەكییەكەی لە دوبەیە، كە تەكنەلۆژیای پیشكەوتوو بۆ بازرگانی بە دراوی ئەلیكترۆنی بەكار دەهێنێت.

لە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونە دەركەوتووە ئەو پارەیە بە شێوەیەكی یاسایی بەدەستهاتوووە هیچ گومان و یارییەكی تێدا نییە، ئەو جۆرە بازرگانییەش پێچەوانەی دەستووری عێراق و شەریعەتی ئیسلامی نییە.

وەزیری بازرگانی و بەبەرهێنانی عێراقیش دەڵیت، "بازرگانی دراوی ئەلیكترۆنی مەترسی زۆری هەیە، بەڵام ئەو كۆمپانیایە سیستەمێكی هەیە پارێزگاری لە زیانەكان دەگاتە رێژەی (88%).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین