لە رۆژێكدا سوپای ئۆكراینا (45) فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران دەخاتە خوارەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (یەكی/ كانوونی دووەم/2022) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردەوە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی ئۆكراینا رایگەیاند، "لەدوای نیوەشەوی رابردوو (32) فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی رووسیمان لە جۆری ئێرانی خستەخوارەوە، سەرلەئێوارەی ئێوارەی دوێنێش (13) فڕۆكەی ترمان خستەخوارەوە."
لەلایەكی ترەوە فەرماندەیی سوپای ئۆكراینا ئاشكرای كردووە، "ئەمڕۆ هێزەكانی رووسیا (31) مووشەكی ئاڕاستەی ئۆكراینا كردووە، لە (24) كاتژمێری رابردوو (12) هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆكراینا ئەنجام داوە."
ژەنەڕاڵ كیریلۆ بۆدانانۆڤ، سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە وەزارەتی بەرگری ئۆكراینا رایگەیاند، "رووسیا مووشەكی یەدەگی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی دوو هێرش، یاخود سێ هێرشی فراوان بكاتە سەر هەموو ئۆكراینا."
بۆدانۆڤ لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "رووسیا توانای ئەوەی هەیە مانگانە (50) مووشەك لە جۆری كالیبێر بەرهەم بهێنێت، بەڵام هەر هێرشێكی فراوانی رووسیا پێویستی بە مانگ و نیوێك هەیە بۆ ئەوەی مووشەكی نوێ بەرهەم بهێنێت."
لە (24)ی شوباتی ساڵی رابردوو، سوپای رووسیا هێرشێكی فراوانی بۆ سەر ئۆكراینا دەستپێكرد، بەو هۆیەوە هەزاران كەس كوژراون و ملیۆنان هاووڵاتی سیڤیل ئاوارەی وڵاتان بوون.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment