ئێران: سزای دووجار لەسێدارەدان و چەندین ساڵ زیندانیکردن بەسەر خۆپیشاندەرێکدا دەسەپێندرێت ئێران

نوچەنێت

ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران (هرانا) رایگەیاند، مێهدی محەممەدیفەرد، گەنجێک کە له ناڕەزایەتییەکانی ناوشاری نەوشەهر دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ساری به تۆمەتی «افساد فی الارض» و «محاربه» بە دووجار لەسێدارەدان و چەندین ساڵ زیندانی کردن حوکم دراوە.

مێهدی محەممەدیفەرد، تەمەن ١٨ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئیتلاعات و ئاسایشی گشتی لە پێوەندی لەگەڵ گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری نەوشەهر دەستبەسەر کرا.

ئەم گەنجە ناڕازییە لە کاتی دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنیدا، مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە و دادگای شۆڕشی ساری بە یەکێک لە "سەرکردە و بریکارە سەرەکییەکانی ئاراستەکردن و پلاندانانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی رۆژی چوارشەممە ٢١ی سێپتەمبەر لە نەوشەهر تۆمەتبار کرد.

بەپێی راپۆرتی هرانا، لقی یەکی دادگای شۆڕشی ساری لە بڕیارەکەیدا رایگەیاندووە، کە "گردبوونەوەکەی رۆژی ٢١ی سێپتەمبەر لە نەوشەهر، بووە هۆی تێکهەڵچوون و گیانلەدەستدانی پێنج کەس، برینداربوونی ئەفسەرانی پۆلیس، زیانی چەند ملیار تمەن، بە موڵک و ماڵی حکومەت بە ئاگردانی کیۆسکی پۆلیسی هاتوچۆ، بینای بانک و دامەزراوە داراییەکان، شارەوانی و قایمقامیەت".

لقی یەکی دادگای شۆڕشی ساری لە حوکمەکەیدا، ئەم گەنجە تەمەن ١٨ ساڵەی بە "سەرکردەی" ئەم گردبوونەوەیە لە نەوشەهر تۆمەتبار کرد و بە «افساد فی الارض» و «محاربه» تۆمەتبار کرد و دووجار سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند.

دادگای شۆڕشی ساری، جگە لە حوکمی "دووجار لەسێدارەدان"، مێهدی محەممەدیفەرد-ی بە تۆمەتی وەک "پڕوپاگەندە دژی رژێم، ئیغراکردن و هاندانی خەڵک بە مەبەستی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی وڵات بۆ شەڕکردن و کوشتنی یەکتر"، سووکایەتیکردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی" و "کۆکردنەوە خەڵک و هاوکاریکردن بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی ناوخۆ"، بە کۆی گشتی حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی کردنیشی بەسەردا سەپاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین