ئيسرائيل فڕۆكەخانەى سووريا بۆردوومان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپاى ئيسرائيل فڕۆكەخانەى سووريا بۆردوومان دەكات و بەو هۆيەوە دوو سەرباز كوژران و ژمارەيەكى تريش برينداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە (دووى/كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (سانا) كە ئاژانسى فەرمى هەواڵى سووريايە بڵاويكردەوە فڕۆكە جەنگيەكانى ئيسرائيل سەر لەبەيانى ئەمڕۆ فڕۆكەخانەى سووريايان لە باشوورى ديمەشقى پايتەخت بۆردوومان كرد. 

سەبارەت بە زيانەكانى ئەو بۆردوومانەش ئاژانسەكە بڵاويكردۆتەوە، دوو سەرباز كوژراون و ژمارەيەكيش برينداربوون.

بەگوێرەى زانيارييەكان مووشەكەكان لە رۆژهەڵاتى فەڵەستين ئاڕاستەى فڕۆكەخانەى ديمەشق كراوە، بەوەش زيانێكى زۆر بەر فڕۆكەخانەكە كەوتووە.
لەدواى خۆپيشاندانەكانى سووريا و هاتنى گرووپە چەكدارە شيعەكان بۆ ئەو وڵاتە سوپاى ئيسرائيل بە بەردەوامى هێرش دەكاتە سەر بنە سەربازييەكانى ئێران لەناو خاكى سووريا، هەندێك جاريش هێرش دەكاتە سەر شوێنە ستراتيژيەكانى سووريا بەو هۆيەوە زيانى زۆرى بەر ژێرخانى ئەو وڵاتە گەياندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین