ئیسرائیل بەهۆی ئێرانەوە فڕۆکەخانەی دیمشق لەکاردەخات ئێران

نوچەنێت

سوپای سوریا رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی دیمەشقی پایتەخت و فڕۆکەخانەکەش بەشێوەیەکی کاتی داخراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سوپای سوریاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی لە ئاسمانەوە فڕۆکەخانەی دیمەشق کراوەتە ئامانج. 

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، موشەکەکان لە باشووری دیمەشقیشیان داوە و دوو لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەش کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، پێشتر دوو سەرچاوەی هەواڵگریی ناوچەیی رایانگەیاندبوو، لە نزیک فڕۆکەخانە هێرشەکە بەر بنکەیەکی سوپای قودسی ئێران و ئەو میلیشیایانە کەوتووە، کە لەلایەن سوپای قودسی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، رووداوێک کە لەم چەند ساڵەی دواییدا زۆر روویداوە و ئیسرائیل لە سوریا، چەندینجار بنکەی ئێران و ئەو هێزانەی سەربە ئێرانن کردۆتە ئامانج و هێزەکانی ئیسرائیل تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

ئیسرائیل لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و فڕۆکەخانە مەدەنییەکانی دیکەی سوریای چڕتر کردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە تاران بۆ زیاتر بەکارهێنانی هێڵەکانی دابینکردنی ئاسمانی بۆ ناردنی چەک بۆ هاوپەیمانەکانی لە سوریا و لوبنان، لەوانەش حزبوڵڵا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین